خامنەیی: لە بەرنامە ئەتۆمییەکانمان پاشەکشە ناکەین
عه‌لی خامنه‌یی ،رابه‌ری رێژیمی ئیسلامیی ئێران، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پاشه‌كشێ له به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ناكه‌ن و تا پیتاندنی یۆرانیۆم به رێژه‌ی سه‌دا 60 به‌رده‌وام ده‌بن.
عه‌لی خامنه‌یی له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی خیبرەگان باسی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران، سزاكانی ئه‌مریكا و پڕرۆسه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم كرد.
خامنەیی، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه توانای ئه‌تۆمی ئێران به‌پێی پێویستی زیاد ده‌كات و گوتی: “هیچ پاشه‌كشێیه‌ك له به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ناكه‌ین و تا پیتاندنی یۆرانیۆم به رێژه‌ی سه‌دا 60 به‌رده‌وام ده‌بین”.
هه‌روه‌ها عه‌لی خامنه‌یی، راگه‌یه‌ندراوه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا-ی ده‌رباره‌ی ئێران به “راگه‌یه‌ندراوی خۆبه‌زلزانانه و بێویژدانانه وه‌سف كرد و گوتی: وڵاتانی رۆژئاوا، زۆر باش ده‌زانن كه ئێمه له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیدا نین.