خۆپیشاندانەکەی ناسریە کوژراو برینداری لێکەوتەوە

خۆپیشاندانەکەی ناسریە کوژراو برینداری لێکەوتەوە

“لە كانوونی یەكەمی 2019ـەوە تا ئێستا نزیكەی 600 كەس لە خۆپێشاندانەكانی بەغداو پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقدا كوژراون”.

ئێوارەی ، دانیشتووانی شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقار دژ بە گەندەڵی و کەمی خزمەتگوزاری دەستیان بە  خۆپێشاندان کرد و بەهۆیەوە خۆپێشاندەرێك كوژرا و 24 كەسی دیكەیش بریندار بوون.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە میدیا عێراقیەکان بڵاویان کردۆتەوە، رۆژی دووشەممە 22/2/2021 دانیشتووانی شاری ناسریە لە گۆڕەپانی حەبووبی دەستیان بە خۆپێشاندان كرد و داوایان لە سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد پارێزگاری زیقار لە پۆستەكەی دوور بخاتەوە.

بەرپرسانی پارێزگاکە رایانگەیاندووە کە لە خۆپێشاندانەكەدا بەریەككەوتن لەنێوان خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنییەكاندا روویدا و بەهۆیەوە خۆپێشاندەرێكی 15 ساڵان كوژراوە و شەش خۆپێشاندەر و 18 ئەندامی هێزە ئەمنییەكانیش بریندار بوون.

 بە گوتەی ئەو ئەندامێکی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار، خۆپێشاندەران داوای دورخستنەوەی پارێزگار، سزادانی بكوژانی خۆپێشاندەران و لێپێچینەوەی گەندەڵكاران دەكەن.

 بەپێی داتا نافەرمیەكان لە دەسپێکی خۆپێشاندانەكانەوە لە شاری بەغداو پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە كانوونی یەكەمی 2019وە تاوەكو ئێستا، نزیكەی 600 كەس كوژراون و كردەوەكانی رفاندن، تیرۆركردن و دەستگیركردنی چالاكوانانیش بەردەوامە.

پوستێن ھەمان بەش