نەتەوەی بەلووچ دژ بە رێژیمی تاران رژانە سەر شەقامەکان

نەتەوەی بەلووچ دژ بە رێژیمی تاران رژانە سەر شەقامەکان

ڕۆژی دووشەممە 15 کەس لە کاسبکارانی بەلووچ لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە کوژران.

دوای کوژرانی چەندین کاسبکار لە شارستانی ”سەراوان” سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، خەڵکی ئەو شارە بە نیشانەی ناڕزایەتی ڕژانە سەر شەقامەکان و ژمارەیەک لە دامودەزگا حکوومیەکانی رێژیمیان لە شارەکە ئاگر تێبەردا.

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە ئاژانسەکان بڵاویان کردۆتەوە خەڵکی سەراوان شەقامەکانیان داخستووە و ئیداراتی ڕێژیم لەو شارە داخراون. هەروەها خەڵکی تووڕە و ناڕازی بەنیسبەت ئەم تاوانەی ڕێژیم دوو ماشینی هێزە ئینتزامییەکانیان سووتاندووە.

هەاڵدەریەکان رایانگەیاندووە کە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ بڵاوە پێکردنی خەڵک تەقەیان لە خەڵک کردووە، هەروەها گازی فرمێسکڕێژیان بەکار هێناوە.

بەهۆی ئەم دۆخەوە هێڵی ئینتێرنێت و تەلەفۆن لەو شارە تێک چووە.

”عەبدووڵڵا عارف” بەڕێوەبەری کەمپەینی چالاکانی بەلووچ رایگەیاندووە، 3 کەس لە هێزەکانی ڕێژیم لەم خۆپیشاندانەدا کوژراون.

خۆپیشاندانی خەڵکی بەلووچ بە دژی هێزەکانی ڕێژیم لەلایەن حیزبەکانی بەلووچی دژبەری ڕێژیمی ئێران وەکوو ”حیزبی خەڵکی بەلووچستان” و ”حیزبی بەلووچستان ڕاجی تپاکی” پشتیوانیی لێکراوە.

”حیزبی خەڵکی بەلووچستان” لە بەیاننامەیەکدا سەرەڕای ئەوەی کە ئەو تاوانانەی بەتوندی مەحکووم کرد و لەگەڵ بنەماڵەی ئەو کاسبکارانە هاوخەمیی دەربڕی، داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد کە ئەم تاوانە تۆقێنەرە مەحکووم بکەن.

ڕۆژی دووشەممە 15 کەس لە کاسبکارانی بەلووچ لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە کوژران.

پوستێن ھەمان بەش