وێنەو ڤیدیۆی سەر رووی مەریخ لەلایەن ناساوە بڵاودەکرێنەوە
ئاژانسی ناسا بۆ یەکەمجار ڤیدیۆ و دەنگی تۆمارکراوی سەر رووی مەریخی بڵاوکردەوە.
بە ناردنی ئامێری پێرسێڤێرانس رۆڤەر، ناسا دەیەوێت لێکۆڵینەوە لەوە بکات، ئایا پێشتر مەریخ ژیانی تێدابووە و شێوازی ژیان تێیدا چۆن بووە.
دوای ئەوەی پێنجشەممەی رابردوو، ناسا بە سەرکەوتویی ئامێرەکەی لەسەر مەریخ دابەزاند، بڕیاریداوە لەگەڵ هەر دۆزینەوەیەکی نوێ، وێنە و ڤیدیۆکان بڵاوبکاتەوە. ڤیدیۆی تەواوی پرۆسەکەشی بە کوالیتی بەرز بڵاوکردەوە.
ئامێرەکەی ناسا جۆرێک لە فڕۆکەی لەگەڵە کە قەبارەکەی هێندەی کۆترێکە و هاوکاری دەکات لە لێکۆڵینەوەکان. تەواوی پرۆسەکە بڕی دوو ملیار و 800 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکراوە و تاوەکو ئێستا بڕی دوو ملیار و 200 ملیۆن دۆلاری تێچووە.