ڕێژیمی ئێران له‌ پارێزگای سێستان و به‌لۆچستان 2 ‌ خۆپیشانده‌ر دەکووژێت

ڕێژیمی ئێران له‌ پارێزگای سێستان و به‌لۆچستان 2 ‌ خۆپیشانده‌ر دەکووژێت

“مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵ به‌ ناوی “حه‌سه‌ن محه‌مه‌دزه‌هی” له‌ شاری كاله‌بید و “محه‌مه‌د ساڵح موتاكیدی” له‌ شاری شورو، كوژراون”.

له‌ ئاكامی ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌كانی پۆلیس له‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه‌ له‌ پارێزگای سێستان و به‌لۆچستان به‌رده‌وامن، دوو كه‌س كوژران كه‌ یه‌كێكیان مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵه‌.

عه‌بدوڵڵا عارف، سه‌رۆكی رێكخراوی چالاكوانانی به‌لۆچستان، راگه‌یاند كه‌ دوێنێش ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ به‌رده‌وام بوون كه‌ بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژبه‌ كوشتنی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ كه‌ به‌ پاساوی قاچاخچێتی سووته‌مه‌نی له‌گه‌ڵ پاكستان له‌ 22ی شوبات له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ كوژران.

عه‌بدوڵڵا عارف ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ له‌ ئاكامی ده‌ستوه‌ردانی پۆلیس له‌ خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێدا، مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵ به‌ ناوی حه‌سه‌ن محه‌مه‌دزه‌هی له‌ شاری كاله‌بید و كه‌سێكی دیكه‌یش به‌ ناوی محه‌مه‌د ساڵح موتاكیدی له‌ شاری شورو، كوژراون.

پوستێن ھەمان بەش