پەکەکە لە گارە و باتیفا کرایە ئامانج

پەکەکە لە گارە و باتیفا کرایە ئامانج

کاتژمێر 1:00ی پاش نیوەڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا 3 جار گوندەکانی “سیانێ” و “ئەرگنێ”یان لە سنووری چیای گارە بۆردوومان کردووە.

فڕۆکە جەنگیەکانی ەوڵەتی تورکیا ئەمڕۆ جارێکی دیکە جموجووڵ و بنکەکانی پەکەکەیان لە باشووری کوردستان کردە ئامانج و لە هەریەک لە ناوچەکانی گارە و دەوروبەری باتیفا بۆمباران و تۆپباران کران.

سەرچاوەکانی “دارکا مازی” لە باشووری کوردستان رایانگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 26/2/2021، فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکیا، دوو هێرشیان دژ بە جموجووڵ و بنکەکانی پەکەکە لە باشووری کوردستان ئەنجامداوە. هێرشی یەکەمی تورکیا بۆ سەر دوو گوندی بناری چیای گارە بووە و کاتژمێر 1:00ی پاش نیوەڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا 3 جار گوندەکانی “سیانێ” و “ئەرگنێ”یان لە دەڤەری چیای گارە بۆردوومان کردووە.

هاوکات تۆپخانەکانی سوپای تورکیا، لە میانەی تەعقیبی حەرەکەی گریلاکانی پەکەکەدا، دوو گوندی بانکی سەروو و بانکی خواروویان لە سنووری باتیفا سەر بە زاخۆ تۆپباران کردووە.

نزیکەی 20 ساڵە تورکیا ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک بۆردوومان دەکات. لە سێ ساڵی رابردوودا 33 هاووڵاتیی سڤیل شەهید بوون، وێڕای زیانی ماددیی بەردەوام کە بەر خەڵکی سنوورەکە دەکەوێت. پەکەکەش نزیکەی ساڵێکە چالاکی و بنکەکانی خزاندۆئتە نزیک گوند و شوێنی نیشتەجیبوونی خەڵکی سڤیل و بەمشێوەیە دەیهەوێ گوندی زیاتر لە باشوور بکرێنە ئامانج و چۆڵ بکرێن بۆ ئەوەی ئەو حیزبە وەکوو ناوچەی شەڕ بەکاریان بێنێت.

پوستێن ھەمان بەش