ئایا قەرەیلان لە ئاخاوتنەکانیدا ڕاستگۆیە؟

ئایا قەرەیلان لە ئاخاوتنەکانیدا ڕاستگۆیە؟

با قەرەیلان و شەریکەکانی باش بزانن کەوا ئیتدی هیچ کەسێک بڕوا بە درۆکانیان ناکات.

هەڵسەنگاندنەکانی موراد قەرەیلان، بۆ هێرشەکانی تورکیا لەسەر چیای گارە کە 22ی شوبات لە ستێرک تیڤیدا ئەنجامیدا، زیاتر ئاخاوتنێکی پڕوپاگەندەیی بوو بۆ ڕای گشتی. ڕای گشتی کە تۆزێک لە سیاسەت دەگات، بەو پڕوپاگەندەیەی قەرەیلان ڕازی نەبوو. بە ڕاستی ئاخاوتنی قەرەیلان پڕ بوو لە ناکۆکی، لە بەر ئەوە پێویستی بە وەڵام هەیە و ئەوڕوانگە پێکناکۆکانە پێویستە مەحکوم بکرێن.

عەبدوڵڵا ئاگار ئاژاوەگێڕە بەڵام ئەی چاپەمەنی پەکەکە چییە؟

هێشتا 48 کاتژمێر لە سەر ئۆپەراسیۆن تێنەپەڕیوە، ڕاوێژکاری سەربازی دەوڵەتی تورک عەبدوڵڵا ئاگار، لە سەر هەژماری تایبەتی خۆی نووسی: “پێشمەرگە بە جلوبەرگی سەربازی تورکیا بەشداری ئۆپەراسیۆن بوون”. لە سەر ئەوە، میدیای پەکەکە بە پەلە دەستی بە پڕوپاگەندە کرد و گوتی: “پێشمەرگەی پەدەکە بەشداری ئۆپەراسیۆن بوونە” و ڕایگەیاند: سەرچاوەکانی ئەو هەواڵە ڕاوێژکاری سەربازی دەوڵەتی تورک عەبدوڵڵا ئاگارە. چاپەمەنی پەکەکە ئەو پڕوپاگەندە ڕەشەی وەها گەورە کرد کە یەکێک لە نووسەرەکانی پەکەکە بە ناوی “کورتای سەرهات” ئیدعای کرد کە لە لووتکەی چیای گارە کە بە “قەسری سەددام” دەناسرێت شوێنێکی گەشتیاریە و خەڵکی هەموو ڕۆژێک سەردانی ئەوێ دەکەن، تورکیا شوێنی هەلیکۆپتەری لێ دروست کردووە و سەربازی تورکیا لەوێ جێگیر بوون. بێگومان کۆمەڵەی ئەوروپا و باکووری کوردستان کە نازانن قەسری سەددام چییە و دەکەوێتە کام ناوچە، باوەڕیان  بەو پڕوپاگەندەی نووسەری پەکەکە کرد. ئێستا چ جیاوازییەک لە نێوان “کورتای سەرهات” و “فەردا چەتین” و ڕاوێژکاری شەڕی تایبەتی تورکیا عەبدوڵلا ئاگاردا هەیە؟ بێگومان جیاوازی نیە. هەردوو لایەن ئاژاوەگێڕی دەکەن تاوەکو کوردەکان بەردەنە گیانی یەک و لە گەڵ یەکدا شەڕ بکەن.

قەرەیلان لە ئاخاوتنەکەی بۆ ستێرک تیڤیدائەو پڕوپاگەندەیەی شرۆڤە کرد و گوتی: ” ئەوانەی کە دەڵێن پێشمەرگە بەشداری ئۆپەراسیۆنی گارە بووە، خراپی ئەو گەلەیان دەوێت، ئەوان دەیانهەوێت کورد شەڕ لە گەڵ یەکتردا بکەن.” بەڵام هیچ ڕەخنەیەکی لە ئەندامانی چاپەمەنی خۆیان کە ئەو هەواڵەیان نووسیوە نەگرت. چاپەمەنی پەکەکە ئەو بەشەی ئاخاوتنەکەی قەرەیلانی بڵاو نەکردەوە. ئێستا پرسیاری سەرەکی ئەوەیە: گەلۆ قەرەیلان ئەوە بە باوەڕەوە دەڵێت، یان وەکو هەمیشە ڕۆڵی مرۆڤێکی مەعقوول دەگێڕێت؟

“رێگای جەهەنەم بە نیەتی کەپرێکی باش دروستکراوە”

لە 12ی شوباتدا جەمیل بایک گوتی: “شەڕ کردن لە دژی پەدەکە بووەتە زەروورییەت” لە سەر ئەو بنەمایە هەڵسەنگاندنی قەرەیلان بە بێ هاوکاری پەکەکە و حەشد وەکو نیەتێکی باش بە دەستەوە بگرین، دەکرێت هەڵە بێت. هەپەگە ڕێکخستنێکی ناوەندگەرا و توندە. لە ناو ئەو ناوەندەدا جەمیل بایکیش هەیە، واتە، سیاسەتی پەکەکە بە قسەی خۆش و نەرمی موراد قەرەیلان وێنا ناکرێت، بەڵکو بە قسەکانی جەمیل بایکدایە کە دەردەکەوێت.

لە سەر ئەو بابەتە، چاو لەو یاریە پۆلیانیزمە بکەن؛ “پەکەکە یەکگرتوویی دەوێت”. هەڵەیە کە مرۆڤ بڵێت لەو خاڵەدا قەرەیلان چەند باش دوا. پێویستە ئەو وتە ناودارەی “مارخ” بە بیر خۆمان بهێنینەوە: “رێگای جەهەنەم بە نیەتی کەپرێکی باش دروستکراوە.” لە مەیدانی سیاسی، بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا مرۆڤ پێویستە بە قسەی باش خۆی هەڵنەخەڵەتێنێت.

کار زاتی مرۆڤ پیشان دەدات، لە قسە نەڕوانین، وەرن پێکەوە لە پڕاکتیکی پەکەکە بڕوانین.

قەرەیلان لە هەڵسەنگاندنی خۆیدا گوتی: “تیکەڵاوی لە نێوان پەکەکە و پەدەکە تێکەڵاویەکی یەکلاکەرەوەیە. ئەگەر وڵاتانی دوژمن لەگەڵ یەک دانووستاندن بکەن، پێویستە ئێمەی کوردیش لە گەڵ یەک دانووستاندن بکەین.” ئەو قسەیە بەڕاستی خۆش بە گوێی مرۆڤدا دێت. پێویستە کورد پێکەوە لە ناو دانووستاندا بن. بەڵام وەکوو ئێمە گوتمان هەر شتێک بە قسەی خۆش دروست نابێت. وەکو دیکە، “جەوهەری مرۆڤی کارە، مرۆڤ بڕوا بە قسەی بێ کردار ناکات.” ئیمە عەقڵی خۆمان نادەینە دەست ئەو قسە نەرم و مەعقوولانەی قەرەیلان، بەڵکو بە عەقڵی خۆمان، پڕاکتیکی پەکەکە هەڵدەسەنگێنین. پێش هەموو شتێک، ئەگەر پەکەکە لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و گەلی خۆی دڵپاک بێت، پێویستە بەر لە هەر شتێک پەیوەندییەکانی خۆی لە گەڵ حەشدی بە ناو شەعبی کۆتایی پێبێنێت.

ئارمانجی سەرەکی حەشد لەناو بردنی قەوارەی هەرێمی کوردستانە. پەیوەندییەکانی پەکەکە لە گەڵ حەشد پەیوەندیەکی ئاسایی نین بەڵکوو یاریەکی ئیقلیمی و کاتین. پەیوەندییەکانی پەکەکە ـ حەشد پەیوەندی ئیقلیمین کە لەسەر هاوکاری ستراتجیک و بەرنامەیەکی هاوبەش دروست بووە. پەکەکە لەگەڵ حەشدی بە ناو شەعبی، لە شنگال و مەخموور فەرماندەییەکی سەربازی و سیاسی هاوبەشیان لە دژی حکومەتی هەریمی کوردستان داناوە. ئەوانەی کە لەگەڵ دوژمنانی هەرێمی کوردستان پەیوەندیی هاوبەشیان هەبێت، ناتوانن بانگی برایەتی بکەن و بڵێن ئێمە براین.

پێویستە قەرەیلان گلەیی لە کێ بکات؟

ئەگەر قەرەیلان پەیوەندییەکانی پەدەکە ـ پەکەکە بۆ پاشەڕۆژی کوردان وەکو ستراتجی دەبینێت، پێش هەموو شتێک، پێویستە ئەو بانگ لە حیزبەکەی خۆی بکات و بڵێت: “هاوکاری لەگەڵ حەشدی بە ناو شەعبی دوژمنایەتی لە گەڵ کورد و کوردستانە، دەست لەو کارە هەڵبگرن، سوپای عێراق مەهێننە شنگال.”خۆ ئەگەر تێکەڵاوی خۆی لە گەڵ حەشد قووڵتر بکات ئەوا هیچ دیدارێکی یەکێتی نەتەوەیی لە گەڵ پەکەکە ئەنجام نادرێت.

ئەگەر قەرەیلان باوەڕی بە یەکڕیزی ناو ماڵی کوردی هەیە، پێویستە لە سەرەتادا ڕێگری لە چاپەمەنی بکات پەکەکە بکات کە بە ئاشکرا دوژمنایەتی کورد دەکات. پێویستە ئەو بڵێت دەست لە ئیستیفزاز کردنی حیزبە کوردیەکان بەردەن. هەتاکو میدیای پەکەکە لە دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان زماندرێژی بکات، سووکایەتی بە پێشمەرگە بکات و کوردەکان بکاتە دوژمنی هەرێمی کوردستان، دروستکردنی دیدار لە گەڵ پەکەکە لە بەرژەوەندی نەتەوەی کورددا نابێت. پێویستە قەرەیلان هەروەک چۆن لە قسەکانیدا بە حەق ڕەخنەی لە عەبدوڵڵا ئاگار گرت، پێویستە هەر بەو شێوەیەش ڕەخنە لە میدیای پەکەکە بگرێت، کە ڕۆژانە لە لایەن گرووپی ئەنقەرەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت. پێویستە هەڵوێست هەبێت و رەخنە بگرێت.

لە گەڵ ئەوەی کێشەی گرینگی ستراتجیک لە مەیداندا هەیە، بە تەنیا رەخنەی قەرەیلان لە دژی هەڵسووڕاوی شەڕی تایبەتی تورکیا، عەبدوڵلا ئاگار وەکوو هەنگاوێکی زۆر گرینگ ببینرێت، بەڵام هەڵوێستێکی کەمە. لەبەر ئەوەی پاشەڕۆژی هاوبەشی مرۆڤایەتی دەڵێت: ئەوانەی کە لێدوانە هەڵەکان بە هەڵە شرۆڤە دەکەن،  هیوای بێ بنەما دروست دەکەن، دەچنە جەهەنەم.

ناڕاستگۆییەکی قەرەیلان لە مەسەلەی “جووتیار موحسین”دا

لە قسەکانی قەرەیلاندا، هەڵسەنگاندنێک کە ئەو بۆ لاوێک بە ناوی “جووتیار موحسن” لە گوندی سیاری سەر بە ئامێدییەوە، کەوا لە ئەشکەوتی گارەدا کوژرا، کردبوو، هەڵسەنگاندنێکی بە تەواو مانا بێویژدانانە بوو. لە قسەکانیدا دەڵێت: “جووتیار موحسین لە ژێر چاودێریدا نەبووە، ئەو لە گەڵ هەڤاڵەکانی خۆیدا بوو، ئێمە لە هەوڵی ئەوەدا بووین ئازادی بکەین. من سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی دەکەم”. ئەوانەی کە راستی جووتیار موحسن دەزانن لەو پەیامەی قەرەیلان زۆر تووڕەن.

ئێوە جووتیار لە 29ی چلەدا دەڕفینن و ئینکاری دەکەن کە لە گەڵ ئێوەیە. هەتاوەکو خەڵکی گوندەکەی لە 5ی گوڵاندا لە دژی ئەو ڕووداوە خۆپیشاندانیان ئەنجام دا. ئێوە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێن ئەو کەسێکی سیخورە، دوای ئەوەی ئێوە لە ئۆپەراسیۆنی گارەدا بە کوشتنتان دا، ئێوە هەڵدەستن و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی دەکەن. ئەو هەڵوێستەی پەکەکە بێشەرمییەکی گەورەیە. بە ڕاستی قبووڵ ناکرێت کە قەرەیلان وەکو فەرمانداری هەپەگە بەو ئاسانیە بتوانێت درۆیەکی وا گەورە بکات. پەکەکە “جوتیار موحسین”ی بەرنەدەدا. پەکەکە ساڵێک بوو ئەوی گرتبوو، بنەماڵەکەی 40کم لێیەوە دوور بوون، ئەوان نەیانهێشت یەک نامەش بۆ بنەماڵەکەی بنووسێت. بەڵام بەداخەوە ، قەرەیلان نابینێت کە ئەو پروپاگەندەیە بۆگەنیو بووە، و مرۆڤ باوەڕی پێ ناکەن و بە شک و گومان نزیکی ڕاگەیەندراوی پەکەکە دەبنەوە. کام لە ئێوە هێشتا پێیوایە کەوا گەلی کورد بڕوا بە هەموو درۆیەکانتان دەکات؟ بەڵام با قەرەیلان و شەریکەکانی باش بزانن کەوا ئیتر هیچ کەسێک بڕوا بە درۆکانیان ناکات.

پوستێن ھەمان بەش