بە ملیاردەها دۆلار کاڵا لە كەناڵی سوێز گیریان خواردووە

بە ملیاردەها دۆلار کاڵا لە كەناڵی سوێز گیریان خواردووە

دەستەی كەناڵی سوێس: ژمارەی ئەو كەشتییانەی گیریانخواردووە گەیشتە 321

فەریق ئوسامە رەبیع، سەرۆكی دەستەی كەناڵی سوێس، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، ژمارەی ئەو كەشتیانەی لە چاوەڕوانیدان لە كەناڵی سوێس گەیشتە 321 كەشتی لە باكوور و لە باشوور و ناوچەی دەریاچەكان وەستاون، ئەم قسانە رەبیع لە میانی كۆنگرەویەكی رۆژنامەوانیدا ھات، ئەمڕۆ شەممە ئەنجامی دا بۆ باسكردنی ھەوڵەكانی خستنەوە سەرڕێی ئەو كەشتییە بارھەڵگرەی پەنەمایی كە لە كەناڵی سوێس گیری خواردووە و كەناڵەكەی داخستووە و بووەتە رێگر لەبەردەم ھاتووچووی كەشتییەكانی دیكە لەو كەناڵەدا.

دوێنێ ھەینی، دەستەی كەناڵی سوێس رایگەیاند، چاویان لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكایە ھاوكارییان بكات بۆ گەڕاندنەوەی كەشتییە بۆ سەر رێڕەوی خۆی لە كەناڵەكەدا، پێشنیازی “واشنتن”یشی بۆ پێشكەشكردنی ھاریكاری لەم روویەوە بەرز نرخاند.

زۆر لایەنی دیكە پێشنیازی ھاریكارییان بۆ میسر خستەڕوو، كە لە ھەوڵەكانیدا بەردەوامە بۆ دەرخستنی ئەو كەشتییە لەو رەوشەی خۆی و كەناڵەكە تێكەوتوون و بووەتە مایەی راوەستانی جوڵەی دەریاوانی لە كەناڵی سوێس، كە رێرەوێكی بازرگانی گرنگە  لە نێوان ئەوروپا و ئاسیا و نزیكە 12% بازرگانی جیھانی بەوێدا تێپەڕ دەبێت.

لە ساڵی 2020 لە كۆی 39.2 ملیۆن بەرمیل نەوتی خامی رۆژانەی ھاوردەكراو بەڕێگای دەریاوە، 1.74 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە بەڕێگای كەناڵی سوێسەوە ھاوردەكراوە، بەپێی كبلەر بۆ چاودێریكردن و بەدواداچوونی جوڵەی كەشتییە بارھەڵگرەكان.

كبلەر گوتیشی: جگە لەوەش، 9% یاخود 1.54 ملیۆنی بەرمیلی رۆژانە لە ھاوردەكراوی بەرھەمە پاڵاوتنییەكان جیھانی ھەر بە كەناڵی سوێسدا تێپەڕبوونە.

سەرۆك وەزیرانی میسر، مستەفا مەدبوولی، جەختیكردەوە لە سەر كاركردن بۆ دەستپێكردنەوە كاری دەریاوانی لە كەناڵی سوێس، روونیشیكردەوە، وڵاتەكەی لەم روویەوە پەنا دەباتە بەر بسپۆڕی و شارەزایی دەرەكی.

مەدبوولی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ئەمڕۆ شەممە، سوپاسگوزاری خۆی دەربڕی بۆ ئەو دەوڵەتانەی ئامادەیی خۆیان پیشانداوە بۆ ھاریكاریكردنی ئەو كەشتییە گیرخواردووە.

سەرچاوە: K24

پوستێن ھەمان بەش