“لە حوزێرانی داهاتوودا نرخی نەوت تا ئاستی 80 دۆلار بەرز دەبێتەوە”

"لە حوزێرانی داهاتوودا نرخی نەوت تا ئاستی 80 دۆلار بەرز دەبێتەوە"

خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و نزمی رێژەی سوودی بانکی لە ئەمەریکا و لاوازی دۆلار پاڵپشتێکی بەهێزی بەرزبوونەوەی بەهای نەوت دەبن.

بانکی گۆڵدمان ساکسی ئەمەریکی، لە توێژینەوەیەکیدا پێشبینی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەکات تا ئاستی 80 دۆلار لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەو بانکە تا مانگی 6ی ئەمساڵ کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمتر دەبێتەوە و نزمی رێژەی سوودی بانکی لە ئەمەریکا و لاوازی دۆلار پاڵپشتێکی بەهێزی بەرزبوونەوەی بەهای نەوت دەبن.

بانکی گۆڵدمان ساکس ئەوەشی خستووەتەڕوو، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ دەگاتە ئاستی 80 دۆلار، و یەک بەرمیل نەوتی خاوی تێکساسیش بۆ ئاستی 77 دۆلار بەرزدەبێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە ئەو بانکە پێی وایە خواست لەسەر نەوت هەڵکشانێکی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت، بە قەبارەی 5.2 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە بەمەش تارادەیەک هاوسەنگی لەنێوان خواست و خستنەڕوو دروستدەبێتەوە.

پوستێن ھەمان بەش