دادگای ئەڵمانیا 5 ئەندامی پەكەكە سزا دەدات

دادگای ئەڵمانیا 5 ئەندامی پەكەكە سزا دەدات

دادگای شتوتگارد: لە ساڵی 1993ـەوە PKK لە ئەڵمانیا قەدەغەیە و وەكوو رێكخراوێكی تیرۆریستی مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت.

دادگای باڵای ویلایەتی شتوتگاردی ئەڵمانیا، سزای زیندانی بۆ ماوەی یەك ساڵ و نیو تا چوار ساڵ و سێ مانگی بەسەر پێنج ئەندامی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK)دا سەپاند.

میدیاكانی ئەڵمانیا بڵاویان كردەوە، دادگای باڵای ویلایەتی شتوتگارد، سزای زیندانی بەسەر پێنج ئەندامی سەر بە PKK سەپاندووە، كە دوو كەسیان چوار ساڵ و سێ مانگ سزای زیندانییان بەسەردا سەپاوە و، یەكێكیش سێ ساڵ و دوو کەسەکەی تریش هەرکام بە یەك ساڵ و نیو سزای زیندانییان بەسەردا سەپێندراوە.

هۆكاری ئەو سزایەی بەسەر ئەو پێنج ئەندامەی پەکەکەدا سەپێندراوە ئەوەیە کە ئاشكرا بووە ئەندامی فەرمیی PKKن، هەروەها چەند كردەوەیەكیان ئەنجام کە داوە دژی یاساكانی ئەڵمانیایە، بۆیە دادگا بڕیاری زیندانی بەسەردا سەپاندوون.

دادگای شتوتگارد لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە، لە 1993ـەوە PKK لە ئەڵمانیا قەدەغەیە و وەكوو رێكخراوێكی تیرۆریستی مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت، بۆیە ئەو بڕیارە لەجێگەی خۆی بووە، هەروەها لە یەكێتیی ئەورووپاش PKK وەكوو تیرۆریست مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت، كە ئەڵمانیاش ئەندامی یەكێتیی ئەورووپایە.

پوستێن ھەمان بەش