روونکردنەوەی دژە تیرۆری کوردستان دەربارەی راپۆرتی کوشتنی قاسم سلێمانی

روونکردنەوەی دژە تیرۆری کوردستان دەربارەی راپۆرتی کوشتنی قاسم سلێمانی

گرووپێک هەیە بە ناوی CTG کە سەر بە لاهوور جەنگی و براکانیەتی و بە رێکار و یاساکانی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانییەوە پابەند نین.

دژە تیرۆری کوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌ پرسی به‌ ئامانجگرتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌بێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، “گرووپێک هەیە بە ناوی CTG کە سەر بە لاهوور جەنگی و براکانیەتی و بە رێکار و یاساکانی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانییەوە پابەندنین”.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتێکی رۆژنامەوانیی بنکۆڵکاری لە ماڵپەری یاهوو نیوزی ئەمریکی لەسەر وردەکاری ئۆپەراسیۆنی بە ئامانجگرتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران کە تێیدا ناوی دژە تیرۆری کوردستان هاتووە، لێرەوە بۆ هەموو لایەکی رادەگەیەنین، دژە تیرۆری کوردستان ناسراوە بە CTD وە دوور و نزیک پەیوەندی بە زانیارییەکانی ناو ئەو راپۆرتە و ئەو ئۆپەراسیۆنەوە نییە و لێی بێ ئاگایە.

گرووپێک هەیە بە ناوی CTG کە سەر بە لاهوور جەنگی و براکانیەتی و بە رێکار و یاساکانی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانییەوە پابەندنین و لە دەرەوەی یاسای ژمارە 4ی ساڵی 2011ی پەرلەمانی کوردستان کار دەکات کە تایبەتە بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان-عێراق.

لە راپۆرتە رۆژنامەوانییەکەی یاهوو نیوزدا بە روونی باس لەم تێوەگلان و بەشدارییەی هێزەکانی CTG دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش لە راپۆرتەکەدا بە روونی ئاماژە بەوە دەکەن کە پەیوەندییان بە لاوێن ئازادی گوتەبێژی لاهوور جەنگییەوە کردووە بۆ ئەوەی روونکردنەوە لەسەر بەشداریی و تێوەگلانیان لە بەئامانجگرتنی قاسم سولەیمانی بدەن.

ئێمە دووبارە رایدەگەیەنین کە دژە تیرۆری کوردستان هیچ پەیوەندییەکی بەم بابەتەوە نییە.

پێشنیار دەکەین کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان لێکوڵینەوەیەکی جددی لەسەر ئەو راپورتە بکات بۆ ئەوەی راستییەکان بو رای گشتی ئاشکرا بکرێن.

پوستێن ھەمان بەش