نێونجی بارینەکان لە یەکەم مانگی بەهاری ئەمساڵ، تەنیا 15 میلی میتر بووە کە لە ماوەی 50 ساڵی ڕابردوودا کەمترین ڕێژەی بارینی هەبووە.
”محەممەد فەرید سپەری” سەرۆکی ڕیکخراوی “جیهادی کشتوکاڵ”ی رێژیمی ئێران لە پارێزگای “سنە”ی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، وشکەساڵی زیاتر لە 2 هەزار میلیارد تمەن زیانی بە بەشی کشتوکاڵی ئەو پارێزگایە گەیاندووە.
“فەرید سپەری” وتوویەتی، یەک هەزار و 400 میلیارد تمەن زیان بە زەوییەکانی گەنم گەیشتووە.
هەروەها نزیک بە 110 میلیارد تمەن زیان بە بەرهەمەکانی وەک “ترێ، بادامی دێمەکاری، سماق و گیاوگوڵەکانی دەرمانی” گەیشتووە.
نێونجی بارینەکان لە یەکەم مانگی بەهاری ئەمساڵ، تەنیا 15 میلی میتر بووە کە لە ماوەی 50 ساڵی ڕابردوودا کەمترین ڕێژەی بارینی هەبووە.
ئەمساڵ ڕێژەی بارینەکان لە یەکەم مانگی بەهاردا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 83٪ کەمی کردووە.
ڕێکخراوە جیهانییەکان و کارناسانی ژینگەیی نێوخۆی ئێران بە بەردەوامی هۆشداری دەدەن کە قەیرانی ئاو لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ مەترسیدارتر دەبێت.