لە سنووری پیرانشار بە هۆی هێرشی پاسدارەکانەوە کۆڵبەرێک بریندار بوو

لە سنووری پیرانشار بە هۆی هێرشی پاسدارەکانەوە کۆڵبەرێک بریندار بوو

لە سنووری ماشکانی پیرانشار پاسدارانی ئێران کۆمەڵێک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە.

 لە شاری پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک لە ئەنجامی هێرشی پاسدارە ئیرانیەکاندا بریندار بوو.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە سنووری ماشکانی پیرانشار پاسدارانی ئێران کۆمەڵێک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە.

بە پێی زانیارییەکان، لەو هێرشەدا کۆڵبەرێک بە ناوی “ئاکۆ قادری” بریندار بووە.  پاشان بریندارەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار.

پوستێن ھەمان بەش