نەوەی پێشەوا قازی محەمەد وەکوو ئەندامی ئەنجومەنی شاری ئۆکسفۆرد هەڵبژێردرا

نەوەی پێشەوا قازی محەمەد وەکوو ئەندامی ئەنجومەنی شاری ئۆکسفۆرد هەڵبژێردرا

ئەڤین ئەبریشەمی لە ساڵی 2004ـەوە وەکوو چالاکوانێکی مەدەنی لە سەندیکای کرێکاراندا ناسراوە و ئەندامی حیزبی کرێکارانی بەریتانیایە.

لە هەڵبژاردنە خۆجییەکانی بەریتانیادا، کچە کوردێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و نەوەی پێشەوا قازی محەممەد وەکوو ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ئۆکسفۆردی بەریتانیا هەڵبژێردرا.

 لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، خاتوو ئەڤین ئەبریشەمی، خەڵکی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی شاری ئۆکسفۆردی بریتانیا سەرکەوتنی بە دەست هێناوە و وەکوو یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئەو شارە هەڵبژێردراوە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەڤین ئەبریشەمی کچەزای پێشەوا قازی محەمەد، یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستانە کە دوای ئەوەی کۆماری کوردستان لەلایەن ڕێژیمی پاشایەتی ئێرانەوە ڕووخا، لە چوارچرای مەهاباد لەسێداره درا.

ئەڤین ئەبریشەمی لە ساڵی 2004دا وەکوو چالاکوانێکی مەدەنی لە سەندیکای کرێکاراندا ناسراوە و ماوەیەک پێشتریش پەیوەست بووە بە حیزبی کرێکارانی بەریتانیاوە.

پوستێن ھەمان بەش