میلیندا دەبێتە دووەم دەوڵەمەندترین خانمی جیهان

میلیندا دەبێتە دووەم دەوڵەمەندترین خانمی جیهان

سی ئێن ئێن جەختی لەوە کردوەتەوە کە میلیندا دەبێتە خاوەنی 62 ملیار دۆلاری ئەمریکی و پلەی دوەمی دەوڵەمەندترین خانمەکانی جیهان وەردەگرێت.

لە چەند ڕۆژی رابردودا میلیندای هاوسەری پێشوی بیل گەیتس جیابونەوەی یەکجارەکەی لەو ملیاردێرەی جیهان ڕاگەیاند و دوای 27 ساڵ کۆتاییان بە هەمو پەیوەندییەک هێناوە، لەهەمانکاتدا بەهۆی ئەو جیابونەوەیە دەبێتە یەکێک لە دەوڵەمەندترین خانمەکانی جیهان.

لەدوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی جیابونەوەکە بەشێوەیەکی یاسایی، میلیندا دەبێتە خاوەنی سامان و بڕە پارەیەکی خەیاڵی

تۆڕی میدیایی سی ئێن ئێن ئاماژەی بەوە کردوە کە لەدوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی جیابونەوەکە بەشێوەیەکی یاسایی، میلیندا دەبێتە خاوەنی سامان و بڕە پارەیەکی خەیاڵی، بەنیازیشە بەشێک لەو پارانە بۆ پڕۆژەی خێرخوازی تەرخان بکات.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە کردوە میلیندا لەدوای بەڕەسمی جیابونەوەی لە بیل گەیتس و تەسویە کردنی مافەکانی ژیانی هاوسەرگیریان و مافی سێ منداڵەکەیان، دەبێتە خاوەنی زیاتر لە 60 ملیار دۆلاری ئەمریکی.

ئەو خاتونە بەشی زۆری ئەو پارەیەی بەهۆی جیابونەوەکە بەدەستی دەهێنێت، لە پرۆژەی سەرمایەداری زەبەلاحدا خەرجی دەکات

بەشێک لە میدیاکانی ئەمریکا باسیان لەوە کردوە کە ئەو خاتونە بەشی زۆری ئەو پارەیەی بەهۆی جیابونەوەکە بەدەستی دەهێنێت، لە پرۆژەی سەرمایەداری زەبەلاحدا خەرجی دەکات و بەنیازە ململانێی وەرگرتنی لوتکەی دەوڵەمەندەکانی جیهان بکات.

لەلایەکی دیکەشەوە ئاماژە بەوە کراوە کە میلیندا دەیەوێت بازنەی پرۆژە خێرخوازییەکانی فراوانتر بکات و بە هۆی ئەو پارە خەیاڵییەوە کاری گەورەتر لەو بوارەدا ئەنجام بدات

لەلایەکی دیکەوە سی ئێن ئێن جەختی لەوە کردوەتەوە کە میلیندا دەبێتە خاوەنی 62 ملیار دۆلاری ئەمریکی و پلەی دوەمی دەوڵەمەندترین خانمەکانی جیهان وەردەگرێت.

هەمان سەرچاوە باسی لەوەشکردوە کە فرانسوا پیتینکۆرت مایەرزی خاوەنی کۆمپانیای لۆریال بۆ بەرهەمهێنانی بابەتی جوانکاری و هاوشێوەکانی لوتکەی خانمە دەوڵەمەندەکانی جیهانی گرتوە و لە پلەی یەکەمدایە.

میلیندا لە ساڵی 2015ەوە سەرقاڵی کاری بازرگانییەوە خاوەندارێتی چەندین پڕۆژەی گەورە دەکات، هەربۆیە بەنیازە ئاستی کارە بازرگانییەکانی بەرزتربکاتەوە و خاوەندارێتی چەندین کۆمپانیای گەورە بکات.

پوستێن ھەمان بەش