ئامبوڵانسێک بە نەخۆشەوە دزرا

ئامبوڵانسێک بە نەخۆشەوە دزرا

لە شاری هیوستنی ئامریکا، کەسێک ئامبوڵانسێکی دزی کە نەخۆشێکیشی تێدا بووە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هیوستن له‌ ژمارە تویتەری خۆیدا ئاشکرای کردووە کە دوێنێ هەینی ڕێکەوتی 23/7/2021، کەسێکی چەکدار ئامبوڵانسێکی دزیوە کە نەخۆشێک و کارمەندێکی فریاکەوتنی تێدا بووە.

هەروەها ئاشکرای کردووە کە لە دوای دزینی ئامبوڵانسەکە، ئەو کەسە چەکدارە شۆفێری ئامبوڵانسەکەی بە زۆری چەک خستۆتە خوارەوە و دواتر ئامبوڵانسەکەی بردووە.

هەروەها ئاشکرای کردووە کە نەخۆشێک و کارمەندێکی فریاکەوتن لە دواوەی ئامبوڵانسەکەدا بوونە.

پۆلیسی هیوستن گوتوویەتی کە لە دوای تێپەڕبوونی ماوەیەک، به‌هۆی به‌كارهێنانی سیستەمی (GPS)ی ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌، توانراوه‌ شوێنی ئامبوڵانسەکە دەستنیشان بکرێت و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ رووداوێكی دیكه‌ رووبدات کەسە چەکدارەکەیان دەستگیر کردووە.

پوستێن ھەمان بەش