500 هەزار ژەمە پێکوتەی فایزەر گەیشتە عێراق

500 هەزار ژەمە پێکوتەی فایزەر گەیشتە عێراق

وەزارەتی تەندروستی عێراق: ڤاکسێنەکان بە ڕێگەی ئامێری تایبەتی ساردکەرەوە بۆ بنکە تەندروستییەکانی پارێزگاکان بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەنێردرێن.

کاروانێکی دیکەی ڤاکسێنی فایزەر لە ئامریکاوە گەیشتە عێراق. وەزارەتی تەندروستیش دەڵێت: بەشی هەرێمی کوردستان بە ئامێری تایبەتی ساردکەرەوە دەنێردرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 25/7/2021، کاروانێکی دیکەی ڤاکسێنی کۆڤید ـ 19 بە ناوی فایزەر کە ئامریکا بەرهەمی دێنێت، گەیشتە عێراق کە 500 هەزار ڤاکسێنە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرای کردووە کە ڤاکسێنەکان بە ڕێگەی ئامێری تایبەتی ساردکەرەوە بۆ بنکە تەندروستییەکانی پارێزگاکان بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەنێردرێن.

جێگای باسە لە مانگی نیسانی ئەمساڵ یەکەم کاروانی ڤاکسێنی فایزەر لە ئامریکاوە گەیشتبووە عێراق.

پوستێن ھەمان بەش