7300 کچی 10 ساڵان لە پاییزی 2020دا بە زۆر هاوسەرگیریان پێ کراوە

7300 کچی 10 ساڵان لە پاییزی 2020دا بە زۆر هاوسەرگیریان پێ کراوە

لە پاییزی ساڵی ڕابردوو (2020)، زیاتر لە 7300 کچ لە نێوان 10 تا 14 ساڵان، بە زۆر لە ئێران هاوسەرگیریان پێ کراوە و لەو ژمارەیەش 192 یان تەڵاق دراون.

بە پێی ئاماری هاوسەرگیری لە کۆماری ئیسلامی ئێران، بە زۆر هاوسەرگیری کردن بە کچان لە ژێر تەمەنی 14 ساڵیدا زیادی کردووە، بە شێوەیەک کە لە پاییزی ساڵی ڕابردوودا 7317 کچ کە تەمەنیان لە نێوان 10 ـ 14 ساڵان بووە هاوسەرگیریان پێ کراوە.

هەروەها هەر لە پاییزی ساڵی ڕابردوو، 192 کچ لە هەمان تەمەندا تەڵاق دراون.

ئامارەکانی زەواجی منداڵان لە ئێران ئاشکرای دەکات کە لە پاییزی ساڵی ڕابردوو 36952 کچ لە نێوان 15 ـ 19 ساڵی هاوسەرگیریان پێ کراوە.

بە پێی یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بنەمای خۆی لەسەر شەریعەتی ئیسلام وەردەگرێت، ڕێگا لە بە زۆر هاوسەرگیری پێکردنی کچان ناگیرێت. هاوسەرگیری پێکردنی کچان لە تەمەنی 7 ـ 18 ساڵانیش، بەردەوام لەو دەوڵەتە دەبینرێت.

پوستێن ھەمان بەش