یەکێک لە کەسانی نزیک لە قاسم سلێمانی لە سووریە کوژرا

یەکێک لە کەسانی نزیک لە قاسم سلێمانی لە سووریە کوژرا

هاوکات “عیماد ئەلئەمین”، لە فەرماندەباڵاکانی حیزبوڵڵای لوبنان لە کاتی جێبەجێکردنی پیلانەکانی ڕێژیمی ئێران لە سوریە کوژراوە.

دوو فەرماندەی گرووپی فاتمیوون و حیزبوڵلای لوبنان، گرێدراو بە ڕێژیمی ئێران، لە سووریە بە ناوەکانی “ئەحمەد قوڕەیشی”و “عیماد ئەلئەمین”  کوژران.

ڕۆژی شەممە، میدیاکانی حیزبوڵڵای لوبنان، بڵاویان کردووەتەوە کە “عیماد ئەلئەمین”، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی حیزبوڵڵای لوبنان، لە کاتی جێبەجێکردنی پیلانەکانی ڕێژیمی ئێران لە سوریەدا کوژراوە.

هەروەها یەکێکی دیکە لە فەرماندەکانی سپای پاسداران بەناوی ئەحمەد قوڕەیشی لە شەڕی سووریەدا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە کوژراوە.

“قوڕەیشی”، خەڵکی گوندی “بەرەغان” سەر بە شاری کەرەجـ” بووە و بە یەکێک لە دۆستانی نزیکی قاسم سلێمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سپای پاسدارانی رێژیمی ئیران دادەنرێت.

چەند ڕۆژ پێش ئیسرائیل هێرشی کردە سەر میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە سووریە و ئەنبارێکی چەک و تەقەمەنی لەو هێرشەدا لەنێو چوو.

سپای پاسداران لە ساڵی 1394 هەوڵی دامەزراندنی گرووپی میلیشیاکانی “فاتمیون” و ڕاکێشانی هێزەکانی ئەفغانی و ناردنی ئەوان بۆ سوریە دەدات.

هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن زیاتر لە 2 هەزار کەس لە هێزەکانی “فاتمیون” لە شەڕی سووریەدا کوژراون.

پێشتر یەکێک لە فەرماندەکانی “فاتمیوون” لە وتووێژێکدا وتبووی: “لە ماوەی شەڕی سووریەدا بە گشتی 80 هەزار کەس لە خەڵکی ئەفغانستان نێردراونەتە نێو گرووپی “فاتمیوون” لە سووریە”.

پوستێن ھەمان بەش