نوێنەری ئامریکا: فشاری ترامپ لەسەر ئێران شکستی هێنا و واشنگتۆن ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوکی

نوێنەری ئامریکا: فشاری ترامپ لەسەر ئێران شکستی هێنا و واشنگتۆن ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوکی

“فشاری ئامریکا لەسەر ئێران زیانی بە بەرژەوەندییەکانی ئامریکا لە ئاستی جیهاندا گەیاندووە.”

ڕۆبەرت مالەی نوێنەری تایبەتی ئامریکا لە ئێران گوتی: “ئەو فشارە زۆرەی ئامریکا کە لە لایەن سەرۆکی پێشووی ئامریکاوە دۆناڵد ترامپ لە دژی ئێران دەستی پێکردبوو، تێک چوو”.

ڕۆبەرت مالەی ئاشکرای کرد: “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ناوکی ئەگەر ئێران پابەندی ڕێکەوتنەکە بێت”.

نوێنەری ئامریکا ئاشکرای کرد کە “فشاری ئامریکا لەسەر ئێران زیانی بە بەرژەوەندییەکانی ئامریکا لە ئاستی جیهاندا گەیاندووە”.

لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، واڵ ستریت ژۆرنال ئێدعای ئەوە دەکات کە “ئێران داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە ئەگەر واشنگتۆن لە دواڕۆژدا ویستی لە ڕێکەوتنی ناوکی بکشێتەوە، لەو کاتەدا پێویستە پاشەکشەکەی لە ڕێگای نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بێت”.

پوستێن ھەمان بەش