لە ترسی تاڵیبان دەیان سەربازی ئەفغان بەرەو پاکستان هەڵاتن

دەیان سەربازی ئەفغان بەرەو پاکستان هەڵاتن

بزووتنەوەی تاڵیبان دوای ئەوەی کە ئامریکا دەستی بە کشانەوەی هێزەکانی لە ئەفغانستان کرد هێرشەکانی زیاتر کردووە.

ئەرتەشی پاکستان ڕایگەیاند کە 46 سەربازی ئەفغانستان دوای پێشڕەوی تاڵیبان چوونەتە ناو سنوورەکانیان.

بە سەدان سەربازی ئەفغان، کاربەدەستانی سڤیل لە هەفتەی ڕابردوودا لەبەر هێرشەکانی بزووتنەوەی تاڵیبان چوونەتە تاجیکستان، پاکستان و ئێران و بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی ئەرتەشی پاکستان، سەربازانی ئەفغان دوای دەستووری فەرمی لە دەروازەی چیترال پەڕیونەتەوە.

کاربەدەستانی پاکستان دەڵێن کە خواردن و خواردنەوە و هاوکاریمان پێشکەش بەو سەربازانە کردووە.

جێگای بەبیر هێنانەوەیە کە پەیوەندییەکانی ئەفغانستان و پاکستان لە ماوەی ڕابردوودا تێک چووبوون، ئەفغانستان، دوای ئەوەی کە کچی باڵیۆزی پاکستان بۆ ماوەیەکی کەم ڕفێندرابوو داوای لە دیپلۆماتەکانی لەو وڵاتەدا کردبوو کە بگەڕێنەوە.

بزووتنەوەی تاڵیبان دوای ئەوەی کە ئامریکا دەستی بە کشانەوەی هێزەکانی لە ئەفغانستان کرد هێرشەکانی زیاتر کرد، هێزە ئامریکاییەکان دوای 20 ساڵ لە 11ی ئەیلوول بە تەواوی لە ئەفغانستان دەکشێنەوە.

واشنگتۆن لە ئێستادا ئاشکرای دەکات کە بۆ پشتگیری هێزەکانی ئەفغانستان لە دژی تاڵیبان لەسەر هێرشە ئاسمانییەکانی بەردەوام دەبێت.

پوستێن ھەمان بەش