“لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا 2 کەس بە سەختی بریندار بوونە و 5 کەسیش بێسەروشوێنن”
لە شاری لیڤەرکوزنی ئەڵمانیا لە کۆمپانیایەکی کیمیاویدا تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا و دووکەڵ ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیوە.
بە پێی Der Spiegelی ئەڵمانی لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا 2 کەس بە سەختی بریندار بوونە و 5 کەسیش بێسەروشوێنن.
دەسەڵاتدارانی ناوچەکە لەبەر مەترسی مادە کیمیاوییەکان داوا لە خەڵکی ناوچەکە دەکەن لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە و دەرگا و پەنجەرەکانیان دابخەن.
سەبارەت بە تەقینەوەکە هێشتا هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە و هەوڵەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە بەردەوامن.