تەندروستی جیهانی: مردن بە کۆرۆنا 21٪ زیادی کردووە

تەندروستی جیهانی: مردن بە کۆرۆنا 21٪ زیادی کردووە

“لە حەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە 3.8 ملیۆن کەس تووشی کۆرۆنا بوونە”

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند کە لە جیهاندا لە حەفتەی ڕابردوودا ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا 8٪ زیادی کردووە و لە هەمان کاتیشدا ڕێژەی مردن بە 21٪ بەرز بۆتەوە.

بە پێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە حەفتەی ڕابردوودا لە 19 تا 25ی تەمووز زیاتر لە 3.8 ملیۆن کەس تووشی کۆرۆنا بوونە، هەروەها زیاتر لە 69 هەزار کەس گیانیان لەدەست داوە و ڕێژەی مردنیش لە ناو لاوەکاندا زۆر بەرز بۆتەوە.

هەروەها ئاشکرای کردووە بە پێی زانیارییەکانی حەفتەی ڕابردوو، تووشبوون بە کۆرۆنا 8٪ و مردن بە کۆرۆنا 21٪ زیادی کردووە.

پوستێن ھەمان بەش