پەلاماردانی کوردان لە شارە گەورەکانی تورکاندا

پەلاماردانی کوردان لە شارە گەورەکانی تورکاندا

ئێمە دەزانین کە لە شارە گەورەکانی تورکیە لەبەرانبەر کوردان شەڕێکی بەرنامەبۆداڕێژراو دەکرێت کە لە ناوەندێک هەم گەرم دەکرێت و هەمیش سارد دەکرێتەوە.

فواد ئونەن

تا 15 ساڵ پێش چ لە باکووری کوردستان و چ لە ئاناتۆل و تورکیە بە گشتی، تورکەکان حیسابیان لە کوردەکان دەبردەوە، بەڵام لە ساڵی 2007ـەوە پڕۆسەیەکی تازە دەستی پێکرد. کۆبوونەوەکانی جمهووریەت، کۆبوونەوەی ئاڵاکان دەستپێکێکی تازە بوو، لە مێرسین، ئیزمیر، بۆرسا، ئیستەنبۆڵ، کوردەکان تەنگەتاو کران. هێزە میلیتەرەکان لە دواوەو  هێزی پاراـ میلیتەر لە پێشەوە بەڵام بە هەماهەنگی زوومیان کردە سەر کوردانی شارە گەورەکان.

پەلاماری کرێکارە وەرزیەکان و دامەزراوە کوردییەکانیان دەدا، ترسی کوردەکانیان لە دڵی تورکەکاندا رەواندەوە و ترسیان خستە دڵی کوردەکانەوە. کوردانی بێ حیزبی نەتەوەیی ویستیان هەنگاوێکی تازە هەڵبگرن، بەڵام ئەو هێرشە نەژاد پەرەساتانەیانەی کە بە پشتیوانیی دەوڵەت بەڕێوە دەچوون، کوردانی شارە گەورەکانی سڕ کرد. ئیدی کورد لەناو کۆمەڵگەی تورکەکاندا ئەو حیسابەی جارانی بۆ نەدەکرا. ئەوە دۆخێکی مەترسیدارە و پێویستە هەر کوردێکی بە غیرەت بەوە نارەحەت بێت و بەدوای رێگاچارەیەک بۆ سیاسەتی کورداندا بگەڕێت.

ئەو هێرشانە لە ناوەندێک گەرم دەکرێن و سارد دەکرێنەوە

دوای هەر هێرشێک دەسەڵاتدارانی دەوڵەت دەڵێن: ئەوە رووداوی تاکە کەسین و هیچ پەیوەندییەکیان بە بابەتی دوژمنایەتی کورد و تورکەکانەوە نیە، بەڵام ئێمە دەزانین کە لە شارە گەورەکانی تورکیە لەبەرانبەر کوردان شەڕێکی بەرنامەبۆداڕێژراو دەکرێت کە لە ناوەندێک هەم گەرم دەکرێت و هەمیش سارد دەکرێتەوە.

داگیرکەر بۆ ئەوەی بە بەردەوامی جینۆساید ئەنجام بدەن حیسابی هەموو شتێک دەکات و لە ئامادە باشیدایە، ئەوانەی کە کاری خۆیان ناکەن ئێمەین. پێویستە رۆژێک لە ڕۆژان لایەنە سیاسیە کورد و کوردستانیەکان ئەو بابەتە بخەنە ڕۆژەڤی خۆیان و نەخشە ڕیگایەکی جیددی بۆ دابڕێژن.

کات کاتی غیرەتە!

پێویستە لەبیر نەکرێت کە لەو سەردەمەدا کە پڕۆسەی “ئاشتی، چارەسەری” ئەنجام دەدرا، ئەو دوو کارە پێکەوە ئەنجام دەدران، وتاری ئاشتی و برایەتی کوردی لە بواری فکریدا بێ چەک هێشتەوە.

ئێمە لە قۆناغێکی تازەداین و پێویستە لەو بابەتەدا خۆمان قەتیس نەکەین. لە کاتی کۆبوونەوەی جمهووریەتدا ئێمە کومیتەی پاراستنی هاوبەش پێشنیاز دەکەین و پێویستە ڕۆژانە بە جیددی ئەو پێشنیازە دووبارە بکەینەوە.

کات کاتی غیرەتە!!!

پوستێن ھەمان بەش