لە هێڵی 15ی تەباخەوە هەتا هێڵی 15ی شوبات: لەناو پەکەکەدا چەک و توندوتیژی

ئایا دەوڵەتی تورک دەیویست لە ئەنجامی کوشتنی ئەو کادرە کوردانەی کە لە ساڵانی 1970دا تیرۆری کردن، ڕێگا بۆ عەبدوڵا ئۆجەلان خۆش بکات؟

بەشی 2: پەکەکە و پڕۆژەی دەوڵەتی تورک بۆ دژایەتیکردنی جوڵانەوەی کوردایەتی لە باکووری کوردستان

نووسینی مێژووی چالاکی  چەکدارانە و توندوتیژیەکانی پەکەکە بە واتایەک نووسینی مێژووی پەکەکە خۆیەتی، لەبەر ئەوەی پەکەکە لەسەر بنەمای توندوتیژی بنیات نراوە. بە بێ ئاشکراکردنی هێڵی گشتی مێژوویی باکووری کوردستان لە نیوەی دووەمی سەدەی 20دا، مومکین نیە کە مرۆڤ لە سەرهەڵدانی چالاکیی چەکدارانەی تێبگات.

1950 ـ 1960، ساڵانی خۆ ڕزگارکردنی کوردانە لە وەستان و چاوترسان

لە باکووری کوردستان لە ساڵی 1942، جوڵانەوەی کورد دەستی پێکردووە و هەتا ساڵی 1958 توانیبوویان ئەو پارێزەرانەی تورک پروتستۆ بکەن کە کوردەکانیان دەکردنە ئامانج. دواتر لەماوەی ساڵانی 1950دا، جوڵانەوەیەکی کۆمەڵایەتی سەریهەڵدا.

لە ساڵانی 1960 لە باکووری کوردستان، ئەو ماندووبوونەی کە کۆمەڵگەی کوردی لە دوای سەرهەڵدانەکانی “شێخ سەعید، کۆماری ئاگری و جینۆسایدی دێرسم” تووشیان ببوو، هێدی هێدی تێدەپەڕی. جموجووڵی سیاسی دەستی پێکردبوو، (پارتی دێموکراتی کوردستان ـ تورکیە) PDK-T  وەکوو یەکەم حیزبی مۆدیڕنی کورد لە باکووری کوردستان، دامەزرا. PDK-T سەربەخۆیی کوردانیان لە تورکیە پاراست و خۆیان وەکوو هاوشێوەی PDK-I ناو دەبرد.

کورد لە شار و چیاکانی کوردستان ئاسمیلە نەببوون. خەباتی پەدەکە بە تایبەتی لە سووریە و عێراق بووە مۆتۆری ئەو هۆسیارییە لە باکووری کوردستان، لە ناوچەکانی سەر سنووری سووریە و عیراق، کوردان لە هێڵی بۆتان، هەکاری و مێردین دەیانتوانی تێکۆشانی پەدەکە لەوێ ببینن و دڵسۆز ببن. سنوورێک لە نێوان هەرێمەکاندا هەبوو، بەڵام یەکێتییەکی کلتووری و مێژوویی ئەو سنوورەی نەدەناسی. ئەوان خۆیان وەکوو بەشێک لەو خەباتەی ئەوێ، بە تایبەتی لە خەباتی پێشمەرگە دەدیت. گەلی باکوور لە زانستی خەباتی نەتەوەییدا بوو و بە کوردی قسەیان دەکرد. واتە باکووری کوردستان لەناو جموجوول و بزووتنەوەیەکی زیندوودا تێپەڕ دەبوو.

ئەو تێزەی پەکەکە کە دەڵێت: “یەکەمجار ئێمە بووین کە گوتمان کە کوردستا کۆلۆنییە، لە باکوور کورد وەکوو لاشەیەکی مردوو بوون ئێمە کوردمان زیندوو کردۆتەوە”، بەتەواوی لە راستییەوە دوورە. کورد مردوو نەبوون و پەکەکە یەکەم کەس نەبوو کە دەستەواژەی “کوردستان کۆلۆنیالە”ی بەکارهێنا.

زنار سلۆپ، واتە قادری جەمیل پاشا، پێشتر ئاسشکرای کردبوو کە کوردستان لە ساڵانی دەستپێکی سەدەی 20ـەوە بە کۆلۆنی کراوە. هەروەها شاکر ئەپۆزدەمیر یەکێک لە دامەزرێنەرانی PDK-T، لە ساڵی 1969دا لە رووی دادوەریەوە گوتبووی: “کوردستان 46 ساڵە کۆلۆنیای تورکیەیە”. واتە کورد زۆر باش بەو ئاگاییە گەیشتبوون بارودۆخی سیاسی خۆیان بە باشی بناسن. هەموو دەوڵەتان و دەوڵەتی تورکیش ئاگاداری ئەو بووژانەوەی کوردایەتییە بوون.

ڕاپۆرتەکانی ئامریکا و تورکیە سەبارەت بە کوردان

لە ساڵی 1952دا، کونسوڵخانەی ئامریکا لە تورکیە E.N. Wagoner سەردانی هەندێک شاری باکووری کوردستان دەکات و راپۆرتێک دەنووسێت، لە راپۆرتەکەدا گوتراوە: “هەرچەند حکوومەتی تورکیە بە بەردەوامی دەڵێت کە کێشەی کوردان لە تورکیە بوونی نیە، بەڵام بە ئەندازەی 1 هەتا 1.3 ملیۆن کەس کە بە کوردی قسە دەکەن لەناو سنووری ئەو وڵاتەدا بە سیمایەکی کوردانەوە دەژین و لە داهاتوودا کێشە بۆ تورکەکان دروست دەکەن”. واتە پۆتانسیەلەکانی بەرخۆدانی باکووری کوردستان لە راپۆرتی کوردی ساڵی 1952دا بە ڕوونی دەبینران.

دەوڵەتی تورک هەم لە بزووتنەوەی کوردایەتی لە باکووری کوردستان، هەمیش لە چالاکیەکانی پەدەکە لە عیراق و سووریە زۆر دەترسا و وەکوو مەترسیەکی گەورە بۆ سەر خۆی سەیری دەکرد. تورکیە لە راپۆرتی سەری ساڵی 1960دا ئەو نیگەرانییانە دەگەیەنێتە ئامریکا و دەڵێت: “جوڵانەوەی کوردان لە ناو و دەرەوە مەترسیدارن”. وەکوو دیکە، لە راپۆرتەکەدا دەگوترێت کە “پێویستە ئامریکا لە بەرامبەر ئەو دۆخەدا هەڵوێستی هەبێت و ئیمەش بە پێی روانگەی دەوڵەت خاوەنی پڕۆژەیەک بین”.

بوژانەوەی کوردایەتی لە 4 پارچەی کوردستان کۆلۆنیالیزمی تورکی ناچار بە جموجووڵ کردبوو. دەوڵەتی تورک لە سەرەتادا ویستی کە پرسی کورد بە قڕکردن و جینۆساید لە مەیدانەکە وەدەربنێت، بەڵام ئەمری واقیع بوونی کۆمەڵگەی کورد، ئەو هەوڵانە بێ ئەنجام هێشتەوە. دەوڵەت لە ساڵی 1960دا کۆنسێپتێکی تازەی بۆ کوردان دەرکرد تاوەکوو جوڵانەوەی کوردی پەرتەوازە بکا و بەڕێوەبردنی جووڵانەوەی کوردی بخاتە ژێردەستی خۆی، واتە هەوڵەکانی بۆ خوڵقاندنی کوردی تورکیەیی دەستپێکرد. تورکیە لەو بوارەدا بەرنامەیەکی درێژخایەنی دەستپێکرد، ئەو بەرنامە هەتا کۆتایی ساڵانی 1990، جێبەجێ کرا. هەتا ساڵی 1980، بەو بەرنامە، جووڵانەوەی کوردی کۆنتڕۆڵ کرد و کەسانی نەتەوە پەروەر و رادیکاڵی نەهێشت.

چەپی تورک، کورد و گومانە هەییەکان

لە ساڵانی 1960 و 1970دا جوڵانەوەی چەپ و راست لە تورکیەدا زۆر چالاک بوون. تورکە راستگەراکان هەمووکات بە ئاشکرا لەگەڵ دەوڵەتدا لە پەیوەندیدا بوون و پشتگیری دەوڵەتیان دەکرد. تورکە چەپگەراکانیش چەندە خۆیان بە جیا لە دەوڵەت پیشان بدابایە بەڵام دەوڵەت ئەوانی لە ریگای “پیاوانی خۆی” و هێزی شاراوەوە بەرێوە دەبرد.

کادرە پێشەنگەکانی زۆرێک لە جووڵانەوەی چەپ کە هەتا ئاستی دامەزرێنەرانی TiPیش رۆیشتووە، پەیوەندی شاراوەیان لەگەڵ دەوڵەتدا هەبووە. زۆر ناو کە گفتوگۆی لە بارەوە دەکرێت وەکوو “کەمال سوولکەر، ماهر کایناک، دۆگو پەرینچەک”…هتد، بۆ دواڕۆژی دەوڵەتی تورک خزمەتیان کردووە.

ئاشکرایە کە چەپگەرایی تورک لە لایەن دەوڵەتەوە خوڵقێنرابوو. بە گوتەی مستەفا کەمال “ئەگەر لەو وڵاتەدا پێویستمان بە کۆمۆنیزم هەبێت، ئەوا دەبێت بیهێنین”. بابەتی ئێمە لەسەر چەپی تورک نیە، بەڵام دەوڵەت لە ساڵی 1960دا، چەپە تورکەکانی ئەرکدار کردووە کە کورد و بزاڤەکەیان بخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە. واتە، بە جێگەی ئەوەی کە کورد بە ناسنامەی نەتەوەیی خۆیانەوە چالاکی بکەن بە پرسی کوردان وەکوو کێشەی دادپەروەری و یەکسانیخوازی ببینرێت. لەڕاستیدا هەموومان دەزانین کە دەوڵەت چەپی تورکی ئەرکدار کرد تاوەکوو رێگا نەدات کورد هێڵێکی نەتەوەیی و سەربەخۆ بۆ خۆی بخوڵقینێت.

چەپی تورک وەکوو بنکەیەک بۆ خەباتی کوردان پیشان دەدرا، بەڵام راستیدا ئەوە هەوڵێک بوو کە بۆ بەلاڕێدابردنی گەنجانی کورد دەستیپێکردبوو. لەبەر ئەو هۆکارە، چەپە تورکەکان هەوڵی زۆریان دا کە لە ساڵانی 1960دا گەنجانی کورد لەناو زەینیەتی “چەپگەرایی” خۆیاندا بتوێننەوە. هاوکات هەنگاوی گرنگ لە هەوڵەکانی دەوڵەت بۆ خوڵقاندنی “کوردی تورکیەیی” ئەوە بوو کە کوردان بخەنە ناو چەپگەرایی تورک، ئەو سیاسەتە تا ئەمڕۆش بەردەوامە.

کوێرکردنەوەی ڕێگاکان و خاوێن کردنەوەی کوردانی خراپ

دەوڵەتی تورک بە دروشمی چەپگەرایانەش نەیتوانیبوو کوردان لە “خەباتی هاوبەش لە دژی ئیمپریالیزم”دا بەکار بێنێت. کورد بە دروشمی “هەموو موسڵمانین”یش هەڵنەخەڵەتێندرابوون. ئیدی کورد خاوەن رێکخراوێکی دڵسۆزی وەکوو پەدەکە بوون و دەوڵەت نەیدەتوانی ڕێگا لە کوردایەتی کوردکان بگرێت. هەربۆیە دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی ئاشکرا یان شاراوە ئەو کەسانەی تیرۆر کرد کە ڕێگایان لەبەر دۆزی رەوای کوردەکان دەکردەوە.

نموونە فایەق بوجاک یەکێک لەو کەسانە بوو، لە 4ی تەمووزی 1966دا لە رهایێ شەهید کرا، برینەکەی سەخت نەبوو، بەڵام لە نەخۆشخانەدا کوژرا.

دەوڵەتی تورک ڕێبەرانی کوردستانی لە باکوور یەک بە یەک تیرۆر کرد. د.شڤان یەکێکی دیکە لەو ڕێبەرانەی کورد بوو کە تیرۆر کراو پرۆژەی تیرۆر کردنی رێبەرانی کورد لە باکوور بەردەوام بوو. ئامانجەکەش دیار بوو دەوڵەتی تورک لە لایەکەوە ڕێبەرانی کوردی تیرۆر دەکرد، لەلایەکی دیکەشەوە پڕۆژەی دەستێوەردان لە بزووتنەوەی کوردانەی بەرەپێش دەبرد. لە راستیدا دەولەتی تورکان بە کوێرکردنەوەی هێندێ رێگا، ویستی ڕێگای دڵخوازی خۆی بۆ هەندێکی دیکە بکاتەوە؟.

ئۆجەلان و میت

لەو راستیەی کە ئێمە باسمان کرد رۆڵی عەبدولا ئۆجەلان چ بوو؟ بەڕاستی پێویستە کە ڕۆشنبیرانی کورد بە جیددی لەسەر ئەو پرسە ڕاوەستە بکەن. لەبەر ئەوەی لەو پرسەدا بەسەدان خاڵی تاریک هەن و سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە هاوشێوەی پەکەکە، دەوڵەتی تورکیش ئەو خاڵە تاریکانە دەشارێتەوە و دەوڵەتی تورک پەیوەندییەکانی نێوان ئۆجەلان و میت وەکوو هێڵی سووری خۆی دادەنێت.

ئووگور مومجوو نووسەر و ڕۆژنامەوانی تورک لە 23ی شوباتی ساڵی 1993دا کاتێک کە لەسەر پەیوەندییەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان لێکۆڵینەوەی دەکرد و کتێبێکی بە ناوی “دۆسیا کورد” دەنووسی، لەڕێگای بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە کوژرا. دەوڵەت بکوژەکانی نەدۆزیەوە، دواتر ئاشکرا بوو کە دەوڵەت نایهەوێت بکوژەکە ئاشکرا بکرێت.

کوشتنی ئووگور مومجوو، ئەو رێکخستنانەی کە ئۆجەلان پێش پەکەکە تێیاندا ئەندام بوو، هاوسەرگیری ئۆجەلان لەگەڵ کچی ئەندامێکی میت، هاوڕێ میتیەکانی و … هتد و زۆر پرسی دیکە، ئەوە پیشان دەدەن کە هەبوونی پەیوەندی لە نێوان عەبدوڵا ئۆجەلان و میتدا راستییەکی حاشاهەڵنەگرە.

ئەرێ پەیوەندی ئۆجەلان و میت چۆن بوو؟ ئایا دەوڵەتی تورک دەیویست لە ئەنجامی کوشتنی ئەو کادرە کوردانەی کە لە ساڵانی 1970دا تیرۆری کردن، ڕێگا بۆ عەبدوڵا ئۆجەلان خۆش بکات؟ ئایا ڕێگا بۆ ئەو هەموار کرا؟

ئێمە ئەو پرسیارانە دەهێنینە گۆڕێ کە پێویستیان بە وەڵامی دوورودرێژ هەیە، هەر بۆیەش مێژووی چالاکیی چەکدارانە و توندوتیژیەکانی پەکەکە دەنووسین. چوونکە بەپێویستی دەزانین کە لەو لایەنەوە لە ڕووداوەکان بڕوانین، تاوەکوو ئەو مێژووە ڕوون بکرێتەوە.

پوستێن ھەمان بەش