نزیک بە 2 ملیۆن بێکار لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا، تەمەنیان 18 هەتا 35 ساڵە

نزیک بە 2 ملیۆن بێکار لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا، تەمەنیان 18 هەتا 35 ساڵە

لە ئێستادا لە ئێران بێکاری بووەتە دیاردەیەکی مەترسیدار کە سەرچاوەی دیاردە کۆمەڵایەتییەکانی تری کۆمەڵگایە.

ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، لە هاوینی ئەمساڵدا لەنێوان حەشیمەتی تەمەن 15 ساڵە بۆ سەرەوە زیاتر لە 2.4 ملیۆن کەس بێکار بوون.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە لە کۆی 2 ملیۆن و 496 هەزار کەسی بێکار لەو تەمەنەدا، 890 هەزار و 912 کەس تەمەنیان 18 هەتا 35 ساڵە.

بەپێی ئەو ئامارە 72.5٪ی کۆی بێکاران کەسانێکن کە تەمەنیان 18 هەتا 35 ساڵەیە.

لە ئێستادا لە ئێران بێکاری بووەتە دیاردەیەکی مەترسیدار کە سەرچاوەی دیاردە کۆمەڵایەتییەکانی تری کۆمەڵگایە بەتایبەتی دیاردەگەلێکی وەکوو: “هەژاری، برسێتی، چوونە سەرەوەی ئاماری منداڵانی کار بۆ بژێویی ژیانی بنەماڵەکانیان، چوونە سەرەوەی ڕێژەی تەڵاق و هەڵوەشاندنەوەی ژیانی هاوبەش، قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان و…”.

وێڕای ئەوەی کە ناوەندە پەیوەندیدارەکانی ڕێژیمی ئێران هیچکات لە هیچ بوارێکەوە و بەتایبەتی بواری ئامار، ڕێژەیەکی دروست و زانیارییەکی ڕێکوپێک بڵاو ناکەنەوە، هەواڵدەرییەکانی دەرەوەی ئێران بە شێوەی نافەرمی ڕێژەی بێکارییان لەو وڵاتە و لە سەرجەم بوارەکاندا، زیاتر لە 70٪ ڕاگەیاندووە، کە بەپێی ئەو ئامارە نافەرمییە، ئەگەری زاڵبوونی برسێتی بەسەر هەموو کۆمەڵگای ئێراندا ڕووی لە زیادبوون کردووە.

پوستێن ھەمان بەش