ئامریکا سەبارەت بە رۆژئاوای کوردستان، هۆشداریی بە تورکیە دەدات

ئامریکا سەبارەت بە رۆژئاوای کوردستان، هۆشداریی بە تورکیە دەدات

گۆڤاری سیاسی (نەشناڵ ئینترێست)ی ئامریکا: ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیە لەناوچە کوردنیشینیەکان هەوڵێکە بۆ سڕینەوەی کورد

گۆڤارێکی ئامریکایی هۆشداری دا لەوەی تورکیە بەدوای گۆڕانی جیهانە و ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەو وڵاتە تورکیە لە ناوچە کوردنشینەکانی عێراق و سووریە بەشێکە لەو هەوڵە.

گۆڤاری سیاسی (نەشناڵ ئینترێست)ی ئامریکا لە راپۆرتێکیدا هۆشداری داوە لەوەی تورکیە لە ڕێگای هاودە کردنی هێزی سەربازی بۆ خاکی هەندێ وڵاتانی وەکوو عێراق و سووریە هەوڵی بەلاڕێدا بردنی سەرنجی جیهان دەدات.

گۆڤارەکە مەبەستی تورکیەی لە درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە عێراق و سووریە و گۆڕانی سنوورەکان زانیوە و نوسیویەتی،” ئەردۆغان متمانە کردن بە هەندێ لە پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانی توشی کێشە کردووە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەردۆغان مەبەستی خۆی لەو ئۆپەراسیۆنانە، بەرەنگابوونەوە لە گەڵ تیرۆریستان ڕادەگەیەنێت، کەچی بەو کردەوەیە سەرقاڵی سڕینەوەی ڕەگەزی کوردە لە سووریە.

پوستێن ھەمان بەش