ئیسرائیل بودجەیەکی تایبەت بۆ كردنەئامانجی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران تەرخان دەکات

ئیسرائیل بودجەیەکی تایبەت بۆ كردنەئامانجی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران تەرخان دەکات

ئیسرائیل لە بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران نیگەرانە، دووپاتیدەكاتەوە، بەهیچ شیوەیەک ڕێگە نادات تاران دەستی بە چەكی ئەتۆمی ڕابگات.

میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کردووە کە حكومەتی ئەو وڵاتە ڕەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر تەرخان کردنی بودجەی تایبەت بە زیاتركردنی توانا سەربازیەكانی بۆ كردنەئامانجی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران.

كەناڵی 12ی ئیسرائیل ئاشكراكرد، حكومەتی وڵاتەكە ڕەزامەندیی لەسەر بودجەیەك بە پێنج ملیار شیگڵ (1.5 ملیار دۆلار) داوە، كە بەوتەی كەناڵەكە، بۆ بەهێزتركردنی تواناكانییەتی لە بەئامانجگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران.

میدیا ئیسرائیلییەكە دەڵێت، بودجە تەرخانكراوەكە بۆ فڕۆكەكان و هەروەها كۆكردنەوەی زانیارییە، كە پێدەچێت مانگە دەستكردەكان زیاتر لە بژاردەكانی دیكە لە كۆكردنەوەی زانیاریدا بەكاربهێنرێت.

ئیسرائیل لە بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران نیگەرانە، دووپاتیدەكاتەوە، بەهیچ شیوەیەک ڕێگە نادات تاران دەستی بە چەكی ئەتۆمی ڕابگات.

پوستێن ھەمان بەش