بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تا ئێستا زیاتر لە 14 کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ، دوو تەقینەوە لە شاری دیمەشقی سووریە روویاندا و ژمارەیەک کوژرا و برینداریان لێکەوتەوە.
میدیاکانی سووریە بڵاویانکردەوە سەرلەبایەنی ئەمڕۆ چوارشەممە 20/10/2021، دوو تەقینەوە لە دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە روویانداوە کە کاروانیکی نیزامیی ئەرتەشی ریژیمی سووریەیان کردۆتە ئامانج و بەهۆیانەوە ژمارەیەک لە چەکدرانی رێژیمی ئەسەد کوژراون و بریندار بوون.
بەپێی ئاژانسی سانای فەرمیی سووریە، دوو بۆمبی چێنراو لەسەر پردی “سەرۆک”ی پایتەختی سووریەدا بە کاروانە نیزامیەکەی ئەرتەشدا تەقیوەتەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تا ئێستا زیاتر لە 14 کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
میدیاکانی ریژیمی سووریە ئاماژەیان بەوەش کردووە، کە تیمە تایبەتەکانی پوچەڵکردنەوەی بۆمب، سێیەم بۆمبی چێنراویان لەو شوێنە پوچەڵ کردۆتەوە.