ئاژانسی وزەی ناوکی سەبارەت بە دەستڕاگەیشتی ئێران بە بۆمبی ئەتۆمی هۆشداری دەدات

ئاژانسی وزەی ناوکی سەبارەت بە دەستڕاگەیشتی ئێران بە بۆمبی ئەتۆمی هۆشداری دەدات

“پێویستە بە هیچ شێوەیەک رێگا بە رێژیمی ئێران نەدرێت کە دەستی بە چەکی ناوکی رابگات، لەبەر ئەوەی ڕێژیمی ئێران پێبەندنی هیچ یاسایەک نابێ.”

رافائێل گرووسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی، لەگەڵ سێناتۆرەکانی ئامریکا دیداری کرد و لە ئەنجامی دیدارەکەدا گرتنەبەری هەنگاوگەلێکی بنەڕەتی بۆ ریگری کردن لە دەستڕاگەیشتنی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە چەکی ناوکیی جەختی لەسەر کراوەتەوە.

ڕۆژی سێشەممە 19/10/2021، ڕافائێل گڕووسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێونەتەوەیی ووزەی ئەتۆمی، لەگەڵ “باب مێندێز” سەرۆکی کۆمیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەی سێنای ئەمریکا و ئەندامانی ئەو کۆمیتەیە لە واشینگتۆن، کۆبوونەوە و لەو کۆبوونەوەیەدا باسیان لە پێشێلکارییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە نیسبەت بەرنامەی ئەتۆمییەکان کرد و جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە، پێویستە هەنگاوی جیددیتر بۆ ریگری کردن لەو ڕێژیمە بگیردرێتە بەر، تاکوو دەستی بە چەکی ناوەکیی ڕانەگا.

هەر لەە چاوپێکەوتنەدا سێناتۆرێکی کۆماریخواز داوای ئەوەی کرد کە، دەبێ هەنگاوگەلێکی بنەڕەتی و جیددی بە نیسبەت ڕێژیمی ئێران بگیردرێتە بەر پیش ئەوەی دەستی بە چەکی ناوەکیی ڕابگا، لەبەر ئەوەی ڕێژیمی ئێران پێبەندنی هیچ یاسایەک نابێ.

هەروەها گرووسی لە تویتێری خۆی سپاسی باب مێندێز و هەموو ئەندامانی کۆمیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەی سێنای ئەمریکای کرد کە پشتیوانی خۆیان بۆ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوەکیی دەربڕیوە.

پوستێن ھەمان بەش