سەرکردەیەکی دیاری ئەلقاعیدە لەسوریا کوژرا

سەرکردەیەکی دیاری ئەلقاعیدە لەسوریا کوژرا

“هێرشەکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری MQ-9ی ئامریکە ئەنجامدراوە کە بە “ڕیپەر” ناسراوە”.

دوای دوو ڕۆژ لە هێرش بۆ سەر پێگەیەکی ئەمریکی لە سوریا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمریکا کوژرانی سەرکردەیەکی باڵای ئەلقاعیدەی ڕاگەیاند، لە هێرشێکدا کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە سوریا ئەنجامیداوە.

جۆن ڕیجسبی وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، لە هێرشێکدا کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن ئەمریکاوە شەوی هەینی ئەنجامدرا، فەرماندەیەکی دیاری ئەلقاعیدە بەناوی عەبدولحەمید مەتەر لە سوریا کوژرا.

بەرپرسە ئەمریکییەکە دەڵێت، “کوشتنی ئەو سەرکردە دیارە وادەکات کارەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی ئەلقاعیدە تێکبچێت، لە پلانیان بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر وڵاتانی جیهان یان بۆسەر هاوڵاتییانی ئەمریکی و هاوبەشەکانمان یان کەسانی سڤیل و بێتاوان”.

هێرشەکە لە سلوک لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا ئەنجامدراوە کە لەژێر کۆنترۆڵی تورکیادایە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ زانیارییەک نییە کە بوونی کوژراو و برینداری هاوڵاتیی سڤیل لەو هێرشەدا بخاتەڕوو.

هێرشەکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری MQ-9 کە بە “ڕیپەر” ناسراوە ئەنجامدراوە.

وتەبێژەکەی فەرماندەیی ئەمریکا هیچی سەبارەت بەوە نەدرکاندووە، کە هێرشەکە وەڵامدانەوەی ئەو هێرشە بووە لە ڕۆژی چوارشەممە کراوەتەسەر پێگەیەکیان لە سوریا.

ڕیجسپی دەڵێت، “ڕێکخراوی ئەلقاعیدە ئێستاش مەترسییە بۆ سەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، ئەو ڕێکخراوە سوریا وەک شوێنێک بۆ دووبارە دروستکردنەوە و بونیادنانەوەی خۆی و پەیوەندیکردن لەگەڵ لقەکانی دەرەوەی و پلان و چالاکییەکانی لە دەرەوە بەکاردەهێنێت “.

پێشتر لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا ئەمریکا ڕایگەیاند، کە سەرکردەیەکی دیاری ئەلقاعیدەیان بەناوی سەلیم ئەبو ئەحمەد ڕاگەیاند.

پوستێن ھەمان بەش