پەکەکە: هیچکات پەیوەندیەکانمان لەگەڵ بنەماڵەی “ئەسەد”دا نەپچڕاندووە

ڕێژیمی ئەسەد و هەسەدە لەسەر پرسی نەوت ڕێککەوتن

پەکەکە: “ئێمە هەڵوێستی نەرێنی بەرامبەر ئیدارەی بەشار ئەسەد ناگرینە بەر”.

هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان “کەجەکە” باڵی سیاسیی “پەکەکە” رایدەگەیەنێت، حزبەکەی هەرگیز پەیوەندییەکانی لەگەڵ بنەماڵەی سەرۆکی رژێمی سووریا نەپچڕاندووە.

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کەجەکە لە چاوپێکەوتنێکی (ئەلعەرەبی جەدید)، رایگەیاندووە: پەیوەندیی پەکەکە و رژێمی سووریا “پەیوەندییەکی مێژووییە”.

جەمیل بایک کە دووەم سەرکردەی پەکەکەیە دوای عەبدوڵڵا ئۆجەلانی رێبەری زیندانیکراوی ئەو حزبە، هەوەها رایگەیاندووە: پەیوەندییەکانی پەکەکە لەگەڵ بنەماڵەی بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێم سووریا “پتەو”ـە و پەکەکە “هەرگیز” پەیوەندییەکانی لەگەڵ رژێمی سووریا نەپچڕاندووە، “ئەگەر ئەوان پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێمە نەپچڕێنن ئێمە هەرگیز نایپچڕێنین”..

ئەو سەرکردەیەی پەکەکە جەختی لەوە کردووەتەوە، کە هەرچەندە ئیدارەی رژێمیسووریا هەڵوێستێکی نەرێنی بەرامبەر پەکەکە هەیە، “ئێمە هەڵوێستی نەرێنی بەرامبەر ئیدارەی بەشار ئەسەد ناگرینە بەر”.

جەمیل بایک ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پەکەکە رێز لە پەیوەندیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و بنەماڵەی بەشار ئەسەد دەنێت.

پوستێن ھەمان بەش