قەندیل نامەیەکی بۆ هەدەپە هەنارد!

قەندیل نامەیەکی بۆ هەدەپە هەنارد!

“بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی سەرەتا ئێمە بە کاندیدی خۆمانەوە بەشدار دەبین و پێویستە هەر لە ئێستاوە کەسێک وەکوو کاندید دەستنیشان بکرێت”.

قەندیل سەبارەت بە هاوپەیمانەتیەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیە، نامەیەکی بۆ هەدەپە رەوانە کردووە. ناوەڕۆکی نامەکەی قەندیل ئاشکرا بووە و لە میدیاکانی تورکیەدا وەکوو بابەتێکی سەرنجڕاکێش بایەخی پێدراوە.

دەمێکە دەگوترێت کە هەدەپە خۆی لەخۆیدا خاوەن هیچ ئیرادەیەکی سیاسی نیە و توانای ئەوەی نیە کە بەشێوەی سەربەخۆ بڕیار بدات. سەرچاوەی بڕیارەکانی هەدەپە رێبەرایەتی پەکەکەیە لە قەندیل.

لە بەشێکی نامەکەی قەندیلدا هاتووە: پێویستە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئامادەکاری بکرێت. سەرەتا ئێمە بە کاندیدی خۆمانەوە بەشدار دەبین و پێویستە هەر لە ئێستاوە کەسێک وەکوو کاندید دەستنیشان بکرێت. دواتر پێویستە ئێمە هەر لە ئێستاوە پرنسیپەکانی خۆمان ئاشکرا بکەین. لە هەڵبژاردنە گشتیەکاندا سیاسەتی ئێمە چی دەبێت؟ ئێمە پێویستە بە فەرمی هاوپەیمانەتییەک پێکبهێنین یان ئەوەیە هاوشێوەی 31ی ئادار لە دەرەوە پشتیوانی لە هاوپەیمانەتیەک بکەین؟ پێویستە بزانین کە نزیکایەتی ئێمە لەگەڵ ئەو حیزبانەی ئوپۆزیسیۆن کە تازە دامەرزاون چۆن دەبێت؟ ئێوەش روانگەکانی خۆتان رابگەیەنن بۆ پرۆسەکە باشتر دەبێت.

هاوکات قەندیل لە نامەکەیدا سەبارەت بە رێکەوتن لەگەڵ CHP و IYI دەڵێت: حیزبهایەک هاوشێوەی IYI نایانهەوێت کە بە ئاشکرا پەیوەندییان لەگەڵ هەدەپەدا هەبێت بەڵام ئەوان دەزانن کە لەم هەڵبژاردنانەدا هەدەپە بۆ ئەوان گرنگە و تێدەگەن کە ئەگەر بەهۆی هەدەپەوە نەبێت ناتوانن سەرکەوتن بەدەست بهێنن و کۆتایی بە دەسەڵاتداریی ئاکەپە و مەهەپە بهێنن. پێویستە هەدەپە ئەو حیزبانە تێبگەیەنێت کە ئەگەر ئەوان بە دروستی نزیکایەتی لەگەڵ هەدەپە بکەن ئەوا ئێمەش ئامادەین هاوشێوەی هەڵبژاردنی شارەوانیەکان هاوکارییان بکەین و ئەگەر ئەوە نەکەن زەرەر دەکەن. پێویستە هەدەپە بەوشێوەیە هیوایان پێ بدات.

پوستێن ھەمان بەش