“په‌كه‌كه هۆكاری سه‌ره‌كی جێبه‌جێنه‌كردنی رێككه‌وتنی شنگاله و پێویسته پێداچوونه‌وه بۆ سیاسه‌تی خۆی بكات و نابێت هه‌رێمی كوردستان بكرێته سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه”.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له میانه‌ی پانێڵێكدا له دیداری مێریدا سه‌باره‌ت به له‌شكركێشییه‌كانی تورکیە بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان گوتی: به‌ر له‌وه‌ی بڵێین تورکیە ئه‌و كاره ده‌كات، پێویسته پرسیاری ئه‌وه بكه‌ین، كه بۆچی تورکیە ئه‌و كاره ده‌كات؟ له وه‌ڵامه‌كه‌شی نێچیرڤان بارزانی گوتی: كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و له‌شكركێشییه په‌كه‌كه‌یه و بووه‌ته سه‌رئێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆ هه‌رێمی كوردستان، له‌كاتێكدا ناتوانێت له‌ناو تورکیە هیچ كرده‌یه‌ك ئه‌نجام بدات، به‌ڵام ئه‌و ئاڵۆزیانه ده‌گوازێته‌وه ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، واتا هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه په‌كه‌كه ئه‌و كێشانه دروست ده‌كات.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه ئه‌و كێشانه دروست نه‌كات، ئێمه زۆر به ئاسانی و به ده‌نگێكی به‌رز ده‌توانین به تورکیە بڵێن: ئه‌وه مافی تۆ نییه ئه‌و كاره بكه‌یت، به‌ڵام كه په‌كه‌كه نه رێز له بڕیار و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بگرێت و نه پابه‌ندی هیچ بڕیارێكی په‌رله‌مانی كوردستان بێت، كه له سه‌ره‌تاشه‌وه زۆر به ئاشكرا دژایه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه، ئێمه ده‌بێت چاوه‌ڕێی چی له تورکیە بكه‌ین!! بۆیه ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه پێویسته په‌كه‌كه پێداچوونه‌وه بۆ سیاسه‌تی خۆی بكات و نابێت هه‌رێمی كوردستان بكرێته سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه نه‌بۆ تورکیە و نه‌بۆ ئێرانیش.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جه‌ختیشیكرده‌وه، نه‌ك ته‌نها له سنوور، به‌ڵكو له‌ناوخۆی عێراقیش په‌كه‌كه بووه‌ته سه‌رئێشه و هۆكاری سه‌ره‌كی جێبه‌جێنه‌كردنی رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگالیش هه‌ر په‌كه‌كه‌یه.