رێژەی خۆکوژیی ئەندامانی بیانی هەسەدە و یەپەگە پەرە دەستێنێت

رێژەی خۆکوژیی ئەندامانی بیانی هەسەدە و یەپەگە پەرە دەستێنێت

 

زۆرینەی ئەندامە بیانییەکانی یەپەگە و هەسەدە بۆ وڵاتانی خۆیان گەڕاونەتەوە بەڵام زۆرینەیان بە تۆمەتی بەشداری کردن لەشەڕی وڵاتێکی بیانیدا دادگایی کراون.

گۆڤاری ئەمەریکەن کۆنسێرڤاتیڤ “The American Conservative” باس لە خۆکوژیی ژمارەیەک لە ئەندامانی بیانی نێو هێزەکانی یەپەگە و هەسەدە لە رۆژئاوای کوردستان دەکات پاش ئەوەی لە رۆژئاوای کوردستانەوە دەگەڕێنەوە وڵاتەکانی خۆیان.

لە ساڵی 2014 کە داعش شاری کۆبانێی رۆژئاوای کوردستانی گەمارۆ دا، هێزەکانی سەر بە پەکەکە بەناوی کوردەکانی رۆژئاوای کوردستانەوە کەمپینێکیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ڕاکێشانی خەڵکی بیانی وەکوو هێزی خۆبەخش کە ئەزموونی شەڕیان بوو، دەست پێکرد.

سەدان کەس لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی و کانادا و ئامریکاوە لە رێگای هەرێمی باشووری کوردستانەوە خۆیان گەیاندە رۆژئاوای کوردستان بۆ ئەوەی شان بە شانی شەرڤانانی کورد، لە دژی داعش شەڕ بکەن. بەگوێرەی ڕاپۆرتی ژمارەیەک لە میدیای وڵاتە ڕۆژئاواییەکان، لانیکەم 30 کەس لە ئەندامە بیانییەکانی ریزی شەڕڤانانی کورد لە شەڕ دژ بە داعشدا گیانی خۆیان لەدەستدا.

گۆڤاری ئەمەریکەن کۆنسێرڤاتیڤ لە راپۆرتێکدا باس لە چارەنووسی جیاواز و پڕلەژانی بەشێکی بەرچاو لەو ئەندامە بیانیانە دەکات کە دوای شەڕی تیرۆریستانی داعش ریزەکانی هەسەدە و هەپەگەیان بەجێهێشتوە و گەڕاونەتەوە وڵاتەکانیان و دەڵێت ژمارەیەکی بەرچاویان دەست بۆ خۆکوژی دەبەن.

لە ئێستادا زۆرینەی ئەندامە بیانییەکانی یەپەگە و هەسەدە بۆ وڵاتانی خۆیان گەڕاونەتەوە بەڵام زۆرینەیان بە تۆمەتی بەشداری کردن لەشەڕی وڵاتێکی بیانیدا دادگایی کراون.

پێشتریش چەندین ڕاپۆرت لەسەر دۆخی نالەباری ڕۆحیی ئەندامە بیانیەکانی هەسەدە لە گۆڤارە ڕۆژئاواییەکاندا بڵاو کرایەوە. ئەم کەسانە باسیان لە ئەزموونی تاڵی خۆیان کردووە لە کاتی شەڕی داعشدا.

American Orphans in the Wasteland

پوستێن ھەمان بەش