فەرماندەیەکی دیکەی ئێران لە دێرەزووری سووریەدا کوژرا

فەرماندەیەکی دیکەی ئێران لە دێرەزووری سووریەدا کوژرا

“حوسێن عەبباس کەسێکی زۆر خراپ بووە و جگە لە هەڵسوکەوتە خراپەکانی، رۆڵی سەرەکیی لە بەتاڵان بردنی ئاسەوارە میژوویەکان و قاچاخچیەتی بە ئاژەڵ و ماددەی هۆشبەرەوە بووە”.

ئاژانسەکانی هەواڵ رایانگەیاندووە کە لە ناوچەی پارێزگای دیرەزووری سووریە کە زۆربەی ناوچەکانی لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریەی دیموکلراتیک “هەسەدە”دان، فەرماندەیەکی پایەبەرزی ریژیمی ئێران کوژراوە.

بەپێی زانیاریی سەرچاوە خۆۆجییەکان، لە ئەنجامی بوردومان کرانی بنکەی میلیشیاکانی پاشکۆی ئیران لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە، ژمارەیەکی بەرچاو لە میلیشیاکان کوژراون کە یەکێکیان کەسێک بووە بەناوی “حاج حوسێن عەبباس” فەرماندەی لقی هەرێمی مەیادینی سپای پاسدارانی ریژیمی ئیران بووە.

ئەل عەین نیوز، دەربارەی ئەو فەرماندەی پاسدارانی ئیران نووسیویەتی: “حوسێن عەبباس کەسێکی زۆر خراپ بووە و جگە لە هەڵسوکەوتە خراپەکانی، رۆڵی سەرەکیی لە بەتاڵان بردنی ئاسەوارە میژوویەکاندا هەبووە و بەردەوام خەریکی قاچاخچیەتی کردن بە ئاژەڵ و ماددەی هۆشبەرەوە بووە”.

شایانی باسە حوسین عەبباس پێشتر بەرپرسی بنکەی میلیشیا ئێرانیەکانی لە ناوچەی سالحیەی ئەبووکەمالدا بووە.

پوستێن ھەمان بەش