بنکەی هێزەکانی تورکیە لە باشیک، جارێکی دیکە بوو بە ئامانجی هیرشێکی مووشەکی

بنکەی هێزەکانی تورکیە لە باشیک، جارێکی دیکە بوو بە ئامانجی هیرشێکی مووشەکی

لە ماوەی 2 حەوتووی رابردوودا ئەوە بۆ چوارەمین جارە کە بنکەکە هێرشی دەکرێتەسەر و گومان دەكرێت هێرشی ئەمجارە لە ریگای فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە بووبێت.

بنكه‌ی هێزه‌كانی تورکیە له‌ سنووری پاریزگای نەینەوا، كرایه‌ ئامانجی هێرشیکی مووشەکی و یەکێك لە نوینەرەکانی پارێزگای نەینەوا لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت هێرشەکان لە ناوچەی ژێر بەرپرسیارییەتی میلیشیاکانی حەشد و ئەرتەشی عێراقەوە ئەنجامدراون.

سەرلەبه‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15/1/2022، بنكەی زیلكانی ھێزكانی ئەرتەشی تورکیە له‌ چیای باشیك هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر و بە دوو مووشەکی کاتیۆشا کراوەتا ئامانج.

میدیا عێراقیەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە هێرشەکە تەنها زیانی مادیی لێکەوتۆتەوە و زیانی گیانیی نەبووە.

شایانی باسە بەشێک لە زانیارییهکانیش ئەو گومانە دروست دەکەن کە هێرشەکە بە کاتیۆشا نەبووبێت و لە رێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ئەنجامدرابێت.

هاوکات شێروان دووبەردانی یەکێك لە نوینەرەکانی پارێزگای نەینەوا لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت هێرشەکانی زیلکان لە ناوچەی ژێر بەرپرسیارییەتی میلیشیاکانی حەشد و ئەرتەشی عێراقەوە ئەنجامدراون.

لە ماوەی دوو حەوتووی رابردوودا ئەوە بۆ چوارەمین جارە کە بنکەی سەربازیی ئەرتەشی تورکیە لە زیلکان، کە دەکەوێتە ناحیەی باشیک-ی سنووری پارێزگای نەینەوا، دەکریتە ئامانجی هێرشی مووشەکی.

پوستێن ھەمان بەش