نەینەوا… لە 20 رۆژی رابردوودا 21 مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازی تورکیە کراون

نەینەوا... لە 20 رۆژی رابردوودا 21 مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازی تورکیە کراون

پێگە میدیاییەکانی نزیک لە میلیشیاکانی حەشد پاش هێرشەکەی 27ی دیسامبر، بەشێوەی ناراستەوخۆ بەرپرسایەتی حشدیان لە ئەنجامدانی ئەو هێرشە بۆ سەر هیزەکانی تورکیە راگەیاند.

لەماوەی 2 حەوتووی رابردوودا 5 جار بە مووشەک هێرش کراوەتە سەر بنکەی هێزەکانی تورکیە لە سنووری پاریزگای نەینەوای عێراق و میلیشیاکانی حەشد بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە تۆمەتبار دەکرێن.

لە درەنگانی شەوی رابردوو 15 لەسەر 16ی ژانڤیەی 2022دا، جارێکی دیکە، لەرێگەی سێ مووشەکەوە هێرش کرایەوە سەر بنکەی هێزەکانی تورکیە لەسنووری پارێزگای نەینەوا، ئەمەش دووەم هێرشی هاوشێوەیە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو.

دژەتیرۆری کوردستان لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە “سێ مووشەك ئاراستەی سەربازگەی زێلکانی سوپای تورکیە لە ناحیەی باشیك لە پارێزگای نەینەوا کراون، سەربازگەکەی تورکیەش بەرپەرچی هێرشەکەی داوەتەوە”.

دژە تیرۆری کوردستان، ئاماژەی بەوەشکردووە “هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە”.

میدیا عێراقیەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە لەماوەی 20 رۆژی رابردوودا 21 مووشەکی کاتیۆشا و گراد ئاراستەی بنکەی سەربازیی تورکیە لە زێلکان کراوە کە رێکەوتەکانیان بەمشێوەیە بووە:

هێرشی یەکەم لە 27-12-2021دا بوو.

هێرشی دوووەم لە 31-12-2021دا بوو.

هێرشی سێهەم لە 3-1-2022دا بوو.

هێرشی چوارەم لە 15-1-2022دا بوو.

هێرشی پێنجەم لە 15-1-2022دا بوو.

پێگە میدیاییەکانی نزیک لە میلیشیاکانی حەشد پاش هێرشەکەی 27ی دیسامبر، بەشێوەی ناراستەوخۆ بەرپرسایەتی حشدیان لە ئەنجامدانی ئەو هێرشە بۆ سەر هیزەکانی تورکیە راگەیاند و هەڕەشەیان لە ئەرتەشی تورکیە کرد کە “جیگەی ئەوان لێرە نیە”.

پوستێن ھەمان بەش