حه‌یده‌ر شه‌شۆ: ئامانجی پەکەکە لە هەر شوێنێکی کوردستان تێکدانی سەقامگیری و ئارامییە، پەکەکە نایەوێت خەڵکی شنگال بگەڕینەوە زێدی خۆیان و ئەجێندانی وڵاتانی دیکە جێبەجێ دەکات”
حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزی ئێزیدخان راگەیاند، ئامانجی پەکەکە لە هەر شوێنێکی کوردستان تێکدانی سەقامگیری و ئارامییە و نایەوێت خەڵکی شنگال بگەڕیتەوە سه‌ر زێدی خۆیان و گوتیشی: په‌كه‌كه ئەجێندای وڵاتانی دیکە جێبەجێ دەکات.
ئه‌م گوتانه‌ی حەیدەر شەشۆ له‌كاتی میوانداری له ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـدا هاتوون و دووپاتیكرده‌وه، پەکەکە دەرفەت دەداتە تورکیا، بۆ ئەوەی شنگال بۆردومان بکات و ئەوەی کە زەرەمەندی ئەو دۆخەشە، تەنها شنگالییەکان و ئێزدییەکانن.
فه‌رمانده‌ی هێزی ئێزیدخان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی و به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانیان گوتی: پلانی ئه‌و دوو لایه‌نه ئه‌وه‌یه، كه خه‌ڵكی شنگال نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر زێدی خۆیان، له‌لایه‌ك حه‌شدی شه‌عبی پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه سنووری سووریا كۆنترۆڵ بكات، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانه ستراتیژیه‌ی پێشتر بۆ دروستكردنی هیلالی شیعی بۆ به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی سووریا، لوبنان، عێراق و ئێران داڕێژراوه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه رێگه‌ی شنگال كه به رێگه‌ی سه‌بایا ناسراوه و حه‌شدی شه‌عبی له‌و باوه‌ڕه‌دایه، به‌هه‌ر نرخێك بێت ده‌بێت ئه‌و رێگه‌یه كه به سووریا ده‌گات، له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌واندا بێت.
له درێژه‌ی گوته‌كانیدا حه‌یده‌ر شه‌شۆ گوتی: له‌لایه‌كی دیكه‌وه په‌كه‌كه‌ش ده‌یه‌وێت ده‌رفه‌ت بۆ توركیا بڕه‌خسێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی نێوان مانگێك بۆ دوو مانگ جارێك بۆردومانی چیای شنگال بكات و خه‌ڵكی ئێزیدی ببنه قوربانی، كه به كورتییه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كار بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی ئێران ده‌كات و په‌كه‌كه‌ش خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا ده‌كات.
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش كه په‌كه‌كه بانگه‌شه‌ی پارێزگاریكردن له ئێزیدییه‌كان ده‌كات، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا بۆچی رێگه به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگال نادات؟ له‌كاتێكدا كه ئه‌و رێككه‌وتنه جه‌خت له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان ده‌كاته‌وه، حه‌یده‌ر شه‌شۆ گوتی: ئه‌و كاته‌ی په‌كه‌كه هاته شنگال، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆ هات، نه‌ك له‌پێناو پارێزگاریكردن له ئێزیدییه‌كان. كاتێك په‌كه‌كه هات، به رێككه‌وتن هاته ئه‌و ده‌ڤه‌ره و دواتر په‌كه‌كه له‌سه‌ر داوای حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ داعش رێككه‌وتنی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی رێگایه‌ك بكاته‌وه تاوه‌كو خه‌ڵكه‌كه ببه‌نه ده‌ره‌وه‌ی شنگال، كه له‌كاتێكدا ئه‌و كاره به پیلانڕێژی بۆ ده‌ركردنی خه‌ڵك له‌سه‌ر زێدی خۆیان ئه‌نجامدرا، ئێستاش منه‌ت به‌سه‌ر ئێزیدییه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن و پێیان ده‌ڵێن: ئێمه بووین ئێوه‌مان رزگاركرد، له‌كاتێكدا په‌كه‌كه به‌رامبه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ داعش، به ملیۆنان دۆلاری له حه‌شدی شه‌عبی وه‌رگرت و نوێنه‌ریشیان له‌ناو حه‌شدی شه‌عبی هه‌بوو.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئامانجی ئه‌و كاتیشیان ئه‌وه‌بوو كه خه‌ڵكی شنگال له‌سه‌ر زێدی خۆیان نه‌مێنێت، تا ئێستاش په‌كه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و په‌یڕه‌وه به‌رده‌وامه، كه ده‌رفه‌تی ئه‌وه به خه‌ڵكی شنگال نه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر زێدی خۆیان و پاساویش بۆ توركیا خۆش بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ماوه ماوه خه‌ڵكی شنگال له‌ڕێگه‌ی هێرش و بۆردومانه‌كانییه‌وه بكه‌نه قوربانی پلانه‌كانیان.
حه‌یده‌ر شه‌شۆ گوتی: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئامانجی په‌كه‌كه پارێزگاریكردن نییه له خه‌ڵكی شنگال، به‌ڵكو ئامانجی په‌كه‌كه پارێزگاریكردنه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی و ئه‌و لایه‌نه هه‌رێمایه‌تیانه‌ی پشتیوانی‌یان لێ ده‌كه‌ن و ئاراسته‌یان ده‌كه‌ن، له رۆژئاوای كوردستانیش به هه‌مان شێوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پارێزگاریكردن له خه‌ڵكی رۆژئاوا ئامانجی په‌كه‌كه نییه، ئامانجی په‌كه‌كه پارێزگاریكردن نییه له قه‌ندیل و سنووره‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا، ئامانجی په‌كه‌كه له‌ژێر فه‌رمانی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌وان ئاراسته ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌یه كه هیچ شوێنێك له هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت، كه ئاسایش و سه‌قامگیری تێیدا به‌رقه‌رار بێت.
هه‌وره‌ها دووپاتیكرده‌وه، ئێستا په‌كه‌كه دۆخی رۆژئاوای كوردستانیشی تێكداوه و ئه‌گه‌ر رێگه به خه‌ڵكی رۆژئاوا بدرێت، له‌ماوه‌ی كه‌متر له مانگێكدا به سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌ده‌ست سته‌مكارییه‌كانی په‌كه‌كه راده‌كات، نه‌ك له‌به‌ر رژێمی ئه‌سه‌د و تۆپبارانی توركیا، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌و زوڵم و سته‌مكاریه‌ی په‌كه‌كه ده‌رهه‌ق به خه‌ڵك ده‌یكات. له شنگالیش ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌واندان، ده‌بینین كه ماوه ماوه كێشه‌یه‌كی گه‌وره دروست ده‌كه‌ن.