وەزارەتەکانی پێشمەرگە و ناوخۆ بۆ توندوتۆڵ کردنی رێکارە ئەمنیەکان لە باشووری کوردستان راسپێردران

وەزارەتەکانی پێشمەرگە و ناوخۆ بۆ توندوتۆڵ کردنی رێکارە ئەمنیەکان لە باشووری کوردستان راسپێردران

سه‌رۆكی حكومه‌ت: پێویستە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی و هێزەکانی هاوپەیمانی لە پەیوەندی بەهێز و بەردەوامدابن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 23/1/2022، لەگەڵ وەزیرانی پێشمەرگە “شۆڕش ئیسماعیل” و وه‌زیری ناوخۆ “رێبەر ئەحمەد”، دوايين گۆڕانکارییەکانی عێراق و سووریا تایبەت بە پەرەسەندنی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعشی تاووتوێ کرد.

سەرۆکی حکومەت نیگەرانیی خۆی لە زیاتربوونی هێرش و پەلامارەکانی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و سووریا دەربڕی و جەختی لە گرنگیی بەهێزترکردنی هێڵەکانی بەرگری و توندترکردنی رێکارەکانی پاراستنی هەرێمی کوردستان لە هەڕەشەی تیرۆریستان کردەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بۆ ئەم مەبەستە، پێویستە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، لە پەیوەندی بەهێز و بەردەوامدابن لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش.

پوستێن ھەمان بەش