“سنوورەکان لەرێگەی کامێرای چاودێری و تەلی دڕکاوی، بەتەواوی کۆنتڕۆڵ کراون، ئەمە جگە لە بوونی خەندەق بە درێژایی هێڵی سنووری”.
دوای هەڵاتنی ژمارەیەک تیرۆریستی داعش لە گرتووخانەیەکی شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، حکومەکەتی عێراق رایدەگەیەنێت، سنوورەکانی لەگەڵ سووریە توندوتۆڵ کردووە و مەترسی نییە چەکدارە هەڵاتووەکانی داعش بێنە ناو خاکی عێراق.
یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژ بەناوی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی وڵاتەکەی راگەیاند “هێزە ئەمنی و سەربازییەکان، لەسەر سنوورەکان لەگەڵ سووریا، خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و هیچ مەترسییەک لەسەر پەڕینەوەی چەکدارە هەڵاتووەکانی گرتووخانەی حەسەکە، بۆ دیوی عێراق نییە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سنوورەکان لەرێگەی کامێرای چاودێری و تەلی دڕکاوی، بەتەواوی کۆنتڕۆڵ کراون، ئەمە جگە لە بوونی خەندەق بە درێژایی هێڵی سنووری”.
رۆژی 20/1/2022، تیرۆریستەکانی داعش لە گرتووخانەی غوێران لە سنووری شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، رووبەڕووی پاسەوانانی گرتووخانەکە بوونەوە، بەگوێرەی زانیارییەکان کۆنتڕۆڵی گرتووخانەکەیان کردووە و لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەدا نزیکەی 100 کەس کوژراوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، زیاتر له 100 تیرۆریستی زیندانیكراوی داعش له گرتووخانه‌كه رایانكردووه، هه‌سه‌ده‌ش ده‌ڵێت: له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه، تا ئێستا توانیویانه 89ـیا ده‌ستگیر بكه‌نه‌وه.
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی هه‌واڵگری عێراقی، كه دزه‌ی پێكراوه و له میدیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه مه‌ترسیدارترین به‌رپرسه‌كانی داعش له‌و گرتووخانه‌یه‌دان و داعش هه‌وڵده‌دات ده‌ربازیان بكات و سنوور ببه‌زێنن و روو له عێراق بكه‌ن.
گرتووخانه‌ی غوێران كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكراته‌وه (هەسەدە) به‌ڕێوه‌ده‌برێت، نزیكه‌ی 5 هه‌زار تیرۆریستی داعش تێیدا زیندانی كرابوون و به گه‌وره‌ترین گرتووخانه‌ی تایبه‌ت به زیندانیكردنی چه‌كدارانی داعش له‌سه‌ر ئاستی جیهان داده‌نرێت.