لە سنووری پارێزگای ڕەقای سەر بە بەڕێوەبەری خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان، 13 سەربازی سووری کوژران.
ئاژانسی فەرمی سوریا “سانا” لە هەواڵێکی بە پەلەدا رایگەیاند: لە ڕەقا لە “هێرشێکی تیرۆریستیدا” بۆسەر پاسێک 13 سەربازی سووپای سووریە کوژران.
هەروەها لە هێرشەکەدا 2 سەربازی سووریش بریندار بوون.
بە پێی زانیارییەکان، هێرشەکە لە جەبەل بوشرا لە گوندەواری ڕەقا ئەنجام دراوە و هێشتا دیار نییە کە لە لایەن کێوە ئەو هێرشە ئەنجام دراوە.