سووریە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تورکیە، هێز رەوانەی رۆژئاوای کوردستان دەکات

سووریە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تورکیە، هێز رەوانەی رۆژئاوای کوردستان دەکات

“لێكتێگه‌یشتنی نوێ له‌نێوان “هه‌سه‌ده‌” و رژێمی سووریەدا هه‌یه و دیمشق 550 سه‌رباز رەوانەی رۆژئاوای کوردستان دەکات”.

فه‌رهاد شامی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریەی دیموكرات “هه‌سه‌ده‌” رایگه‌یاند، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكی توركیە، لێكتێگه‌یشتنی نوێ له‌نێوان “هه‌سه‌ده‌” و حكومه‌تی سووریەدا هه‌یه.

فه‌رهاد شامی، له‌ چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی “عه‌ره‌بیه‌” روونیكرده‌وه‌، ئه‌وه‌ی له‌نێوان “هه‌سه‌ده‌” و حكومه‌تی سووریەدا رووده‌دات، رێككه‌وتنێكی نوێ نییه‌، به‌ڵكو لێكتێگه‌یشتنێكه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكی توركیە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، 550 سه‌ربازی رژێمی سووریا گه‌یشتوونه‌ته‌ ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی “هه‌سه‌ده‌”، له‌ شارۆچكه‌كانی عه‌ین عیسا، مه‌نبه‌ج، كۆبانێ و باب جێگیربوون.

روونیشكرده‌وه‌، ئه‌و سه‌ربازانه‌ له‌پاڵ ئه‌نجومه‌نه‌كانی سه‌ربازیی “هه‌سه‌ده‌” ده‌جه‌نگن، ئه‌گه‌ر هه‌ر هێرشێك له‌لایه‌ن توركیەوه‌ ئه‌نجام بدرێت، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه‌، توركیە هێرش بكاته‌ سه‌ر مه‌نبه‌ج.

به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریەی دیموكرات جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، هێزه‌كانیان پێویستیان به‌ چه‌كی قورس هه‌یه‌، وه‌ك تانك و زرێپۆش، باسی له‌وه‌ش كرد، “لێكتێگه‌یشتنه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ له‌گه‌ڵ رژێمی سووریە، خزمه‌تی ئه‌و ئامانجه‌ ده‌كات”.

راشیگه‌یاند، ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ رژێم هه‌مانبووه‌، له‌ ئه‌نجامی “گفتوگۆی رابردوو” بووه‌.

پوستێن ھەمان بەش