نه‌دیم زه‌هاوی، خه‌ڵكی كوردستانه و له ساڵی 1967 له‌دایكبووه، له ته‌مه‌نی 11 ساڵییه‌وه چووه‌ته بریتانیا.
کوردێکی دانیشتووی بریتانیا، له‌لایه‌ن بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی ئەو وڵاتەوە وەکوو وه‌زیری دارایی ده‌ستنیشان كرا.
بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بریتانیا بڕیاریدا بە دیاریکردنی نەدیم زەهاوی، بۆ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و ته‌ندروستی بریتانیا، دوای ئەوەی ئەمشەو ریشی سوناکی وەزیری دارایی و ساجید جاوید، وه‌زیری ته‌ندروستی دەستیان لەکارکێشایەوە.
نه‌دیم زه‌هاوی، خه‌ڵكی كوردستانه و له ساڵی 1967 له‌دایكبووه، له ته‌مه‌نی 11 ساڵییه‌وه چووه‌ته به‌ریتانیا، هه‌ر له‌وێ خوێندوویه‌تی، چه‌ند پۆستێكی باڵای له حكومه‌تی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ر له‌وه‌ی ببێته وه‌زیری دارایی.
نه‌دیم زه‌هاوی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، كاتێك هاتووه‌ته به‌ریتانیا، ته‌مه‌نی 11 ساڵ بووه، هیچ وشه‌یه‌كی ئینگلیزی نه‌زانیوه، به‌هۆی له قوتابخانه تووشی گاڵته‌پێكردن بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ئه‌وه‌تا ئێستا له‌و ئاسته‌یه.
As many people know, I moved to this country aged 11, unable to speak a word of English.
Some of my first school experiences involved being called a ‘p*ki’ and even having my head dunked in a pond by bigger kids as entertainment.
It’s time to talk about bullying.👇🏽👇🏽👇🏽
— Nadhim Zahawi (@nadhimzahawi) June 21, 2022