پەکەکە رۆژانە، ناسنامەی پۆلێک لە لاوانی کورد ئاشکرا دەکات کە لەساڵانی رابردوودا بەدەست جەندرمەکانی تورکی بە کوشتن داون.
پەکەکە دوێنێ ناسنامەی 4 لاوی دیکەی کوردی ئاشکرا کرد کە لەساڵی 2020دا بەدەست جەندرمەکانی تورکی بە کوشتن داون و پاش دوو سال تازە هەواڵی گیان لەدەستدانەکەیان بڵاو دەکاتەوە.
ههپهگه، بالی سەربازیی پەکەکە دوینێ چوارشەممە 6/7/2022، ناسنامەی 4 گریلای دیکەی راگەیاند کە لە ئەیلوولی ساڵی 2020دا لە ناوچەی “بۆتان”ی باکووری کوردستان بە دەست ئەرتەشی تورکی بەکوشتن دابون و پاش تێپەڕینی دوو ساڵ تازە هەواڵی گیان لەدەستدانەکەیان رادەگەیەنێت.
ئەو چوار گریلایە یەکیان کچ بووە و ناوەکانیان بریتی لە:
1ـ گوڵبههار چراڤ، خەڵکی سێرت
2ـ رزگار سهرحهد، خەڵکی جۆلهمێرگ
3ـ موراد مایسان، خەڵکی وان
4ـ عهبدولقادر ئاكدۆغا، خەڵکی ئێلیح
پەکەکە لەماوەی هەرچەند رۆژ جاریکدا، ناسنامەی پۆلێک لە لاوان و منداڵانی کورد ئاشکرا دەکات کە لەساڵانی رابردوودا بەدەست جەندرمەکانی تورکی بە کوشتن داون و پاش تێپەڕ بوونی ماوەیەکی بەرچاو ئەوجا هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان بڵاو دەکاتەوە.