پهكهكه كچێكی 15 ساڵ دهڕفێنێ و باوكیشی له كاتی لێگهڕانیدا گیانی لهدهست دا
خەڵکى ناوچەی “کەڵاتەرزان”ی سنە داواى ئەوە دەکەن کە “ئەم کارە نائەخلاقی و دژە مرۆڤانهیهی پەکەکە بەمیدیایی بکرێت.
باوکى کچە گەریلایەکى ڕفێندراو لهلایهن پهكهكهوه، له حهسرهتی بینینهوەی كچهكهیدا، له بهرزاییهكانی سنه گیانی له دهست دا.
سایتی ئاڤا تودهی بڵاوی كردهوه، عابدین ناسری، كه خەڵکی شاری سنەیه و ماوەى چەند هەفتەیەکە، کچە پانزە ساڵەکەی هەڵخەڵەتێنراوە و براوەتە نێو ڕیزەکانی پارتى ژیانى ئازادیى کوردستان (پژاک)ى سەر بە پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) و هەموو زانیارییەکیان لە باوکی شاردووەتەوە، باوكیشی له كاتی لێگهڕان و چوون بۆ دۆزینهوهی، بە هۆى تینوویەتى و بێ ئاوییەوە لە بەرزاییەکانى کەڵاتەرزانى سنە دڵى وەستا و گیانى لەدەست دا.
عابدین ناسری، وەک هەموو ئەو باوک و دایکانەى کە منداڵەکانیان لهلایهن پهكهكهوه رفێندراون، شاخ و شوێنی کوردستان نەماوە بە شوێن کچەکەیدا نەگەڕێت، تا ئەوەى کە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو پێیان گوتووە کچەکەت لە بەرزاییەکانى ناوچەی کڵاتەرزانە له سنه، ئەویش ڕوو دەکاتە شاخی هەوارە بەرزەی بەرقر و بە شوێن کچەکەیدا دەگەڕێت، بەڵام بە هۆی گەرمای زۆر و نەبوونی ئاوى خواردنەوە، دڵى دەوەستێت و تەرمەکەی لە لایەن خەڵکی ئاوایی بەرقر دەهێنرێتەوە خوارەوە.
یەکێک لە خزمانى عابدین ناسری رایگهیاندووه: خەڵکى ڕۆژهەڵات بەدەست پەکەکە و پژاکەوە گیریان خواردووە و منداڵەکانیان دەبەن بۆ بەشەکانى ترى کوردستان و بەتایبەت لە باکوور و ڕۆژئاواى کوردستان بەکوشتیان دەدەن، بنەماڵەکانیان بە شاردنەوەى زانیارى لەسەر منداڵەکانیان دەخەنە عەزابێکى گەورە و سەرگەردانییەکى هەمیشەییەوە”.
خەڵکى ناوچەی کەڵاتەرزان داواى ئەوە دەکەن کە “ئەم کارە نائەخلاقی و دژە مرۆڤانهیهی پەکەکە و پژاکەکەى بەمیدیایی بکرێت، چونکە ڕەفتارەکەیان و شاردنەوەى زانیارى لەسەر ڕۆڵەکانیان هیچ بنەمایەکی نییە و ئەگەر شۆڕش و تێکۆشان و خەبات ئاوایە، خەڵک پێی خۆشە لە ژێر دەستی داگیرکەراندا بێت باشترە تا بەو شێوەیە بکەونە بەر ڕەحمەتى ئەو کارە نائینسانییانەى پەکەکە”.