پاسەوانی سنوور چەند خاڵێکی سەربازی لەسەر سنوورەکانی ئێران و تورکیە دروست دەکات

پاسەوانی سنوور چەند خاڵێکی سەربازی لەسەر سنوورەکانی ئێران و تورکیە دروست دەکات

خاڵە سەربازییەکان دەکەونە سنووری حاجی ئۆمەران و مێرگەسۆر

هێزەکانی پاسەوانی سنووری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بە مەبەستی رێگریکردن لە گرووپە نایاساییەکان و قاچاخچییەکان چەند خاڵێک لە سنووری حاجی ئۆمەران و مێرگەسۆر دەکەنەوە.

کەناڵی “کوردستان24″ی باشووری کوردستان بڵاوی کردۆتەوە کە “هێزەکانی پاسەوانی سنووری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق کە ئەرکی پاراستنی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانیان لە ئەستۆیە، لە سنووری حاجی ئۆمەران ناوچەی کۆدۆ و بەردوناز، دوو خاڵی سەربازییان کردەوە کە هاوسنوورە لەگەڵ ئێران، مەبەست رێگریکردنە لە گرووپە نایاساییەکان و کاری قاچاغی”.

دەستنیشانیشی کردووە کە “لە سنووری قەزای مێرگەسۆر کە هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتی تورکیە، هێزەکانی پاسەوانی سنوور چەند خاڵێکیان کردەوە”.

کوردستان 24 لە زمانی پەیامنێری کەنالەکەوە رایگەیاندووە: “یەکێک لەو خاڵانەی پاسەوانی سنوور هێزەکانی لێ جێگیر کردووە، کەوتووەتە سنووری ناحیەی شێروان مەزن”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “ئەو خاڵە سەربازیانە جگە لەوەی رێگری لە گرووپە نایاساییەکان دەگرێت، هاوکات دەبێتە رێگریش دەبێت لە تۆپباران و بۆردومانی وڵاتانی دراوسێ”.

پوستێن ھەمان بەش