ئەردۆغان سەبارەت بە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند: هێرشی زەمینی دەستپێدەکەین

ئەردۆغان سەبارەت بە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند: هێرشی زەمینی دەستپێدەکەین

ئەردۆغان ئێستا بە باشترین کات دادەنێت بۆ هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان و دەشڵێت، هێرش دەکەنە سەر کۆبانێ، تەلرەفعەت و منبج.

رەجەب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیە ئەمڕۆ سەبارەت بە زنجیرە هێرشیکی نوێی ئەو وڵاتە بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، لەمەودوا هێرشەکانیان بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان تەنیا ئاسمانی نابێت و هێرشی زەمینی دەستپێدەکەن.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیە ئەمڕۆ چوارشەممە 23/11/2022، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ فراکسیۆنی حزبەکەی لە پەرلەمانی تورکیە هەڕەشەی زیاتر دەکات بۆ هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان و دەڵێت: “هێرشەکانمان بە فڕۆکە و درۆن و تۆپ سەرەتاییە، هێرشی زەمینی دەستپێدەکەین”.

ئەردۆغان ئێستا بە باشترین کات دەزانێت بۆ هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان و ئاماژە بەوە دەکات، هێرش دەکەنە سەر کۆبانێ، تەلرەفعەت و منبج.

گوتیشی: “ناوی ئەو لایەنانە بڵاودەکەینەوە کە پشتیوانی لە تیرۆر دەکەن”، کە مەبەستی پشتیوانییە لە هێزەکانی پەکەکە و یەپەگە.

بەگوتەی ئەردۆغان، ئەو لایەنانەی بەڵێنی پاراستنی تورکیایان داوە ” بەڵێنەکەیان نەبردووەتە سەر”.

سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت: “با عێراق و سووریە لە ئۆپەراسیۆنەکەمان نیگەران نەبن، ئەم ئۆپەراسیۆنە یەکپارچەیی خاکی عێراق و سووریە دەپارێزێت”.

پوستێن ھەمان بەش