واشینگتۆن: توركیە مافی خۆیەتی بەرگری له خۆی بکات

واشینگتۆن: توركیە مافی خۆیەتی بەرگری له خۆی بکات

هاوپەیمانەتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش: “ئاڵۆز کردنی دۆخی سووریە، گیانی هاووڵاتییان و پڕۆسه‌ی رووبەڕووبوونەوەی داعش دەخەنه مەترسییەوه”.

له‌باره‌ی هێرشه‌كانی توركیە بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان، واشینگتۆن پاڵپشتی له‌ ئانکارا‌ ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، مافی خۆیەتی بەرگری له خۆی بکات.

كۆشكی سپی رۆژی سێشەممە 22/11/2022،  رایگەیاند: “تورکیە رووبەڕووی هەڕەشەی تیرۆر بووەتەوه و مافی خۆیەتی بەرگری له خۆی بکات”.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ به‌ داعشیش داوای راگرتنی ئاڵۆزییەکانی له سووریە كرد و رایگه‌یاند، “ئاڵۆز کردنی دۆخی سووریە، گیانی هاووڵاتییان و پڕۆسه‌ی رووبەڕووبوونەوەی داعش دەخەنه مەترسییەوه”.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمه‌ریکا له‌مباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند، هێزەکانمان لە هێرشەکانی تورکیە بۆ سەر باکووری سووریە، مەترسییان لەسەر نەبوو.

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 20/11/2022، تورکیە بە بیانووی پەکەکەوە زنجیرە هێرشێکی ئاسمانیی بۆ سەر رۆژئاوا و باشووری کوردستان ئەنجامدا و وەزارەتی بەرگری تورکیە رایگەیاند لەو هێرشانەدا 89 خاڵیان کردۆتە ئامانج.

پوستێن ھەمان بەش