“ئەسەد پێشنیارێکی ئەردۆغانی رەد کردۆتەوە”!

"ئەسەد پێشنیارێکی ئەردۆغانی رەد کردەوە"!

“ئەردۆغان داوای لە بەشار ئەسەد کردووە هێزەکانی حکومەتی سووریە رۆژئاوای کوردستان کۆنتڕۆڵ بکەن”.

دەگوترێ سەرۆک کۆماری تورکیە لە رێگەی ئێرانەوە داوای کۆنتڕۆڵکردنی رۆژئاوای کوردستان لە سووریە دەکات و داواشی کردووە شاندێک بنێرێتە سووریە، بەڵام بەشار ئەسەد داواکەی تورکیەی رەد کردۆتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی “ئەیسیۆ شۆیتێد پرێس”، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیە، لە رێگەی ئێرانەوە داوای کردووە شاندێك بنێرێتە سووریە، بەڵام ئەم داواکارییەی تورکیە لەلایەن بەشار ئەسەدەوە رەتکراوەتەوە و داوا دەکات لە ریگەی وڵاتی سێیەمەوە ئەو کۆبوونەوە ئەنجام بدرێت.

ئاژانسی هەواڵی “ئەیسیۆ شۆیتێد پرێس” پەیامەکەی ئەردۆغان بۆ ئەسەد ئاشکرا دەکات و دەڵێت “سەرۆک کۆماری تورکیە داوای لە بەشار ئەسەد کردووە هێزەکانی حکومەتی سووریە رۆژئاوای کوردستان کۆنتڕۆڵ بکەن، رێگەش نەدات نەوت و گاز لەلایەن هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان بەکاربهێندرێت و پەنابەرانی سووریش بگەڕێندرێنەوە سووریە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەردۆغان بۆ ئەو مەبەستە داوایکردووە شاندێك لە ئەنقەرەوە بۆ شام بنێرێت، بەڵام داواکەی سەرۆک کۆماری تورکیە لەلایەن بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریە رەتکراوەتەوە، داوای کردووە کۆبوونەوەکە لە وڵاتی سێیەم ئەنجام بدرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە تورکیە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان چڕ کردۆتەوە و هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی زەمینیش دەکات. رجەب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 23/11/2022، لەگەڵ فراکسیۆنی حزبەکەی لە پەرلەمانی تورکیە رایگەیاند، “لەمەودوا هێرشەکانیان تەنیا لە ئاسمان نابێت، بەڵکو هێرشی زەمینی دەستپێدەکەن”.

پوستێن ھەمان بەش